شیردەرێکی دەریایی From Wikipedia, the free encyclopedia
نەھەنگی شین[1][2] (ناوی زانستی: Balaenoptera musculus) شیردەرێکی دەریایییە و سەر بە ڕیزبەندی نەھەنگی بالینییە، بەھۆی درێژییەکەی کە ٣٠ مەترە (٩٨ پێ)[3] و کێشی ١٧٠ تۆنە یان زیاتر، گەورەترین ئاژەڵە کە تا ئێستا ناسراوە.
نەھەنگی شین تا سەرەتای سەدەی بیستەم لە نزیکەی ھەموو ئۆقیانوسەکانی زەویدا زۆر بوون، ڕاوچییەکانی نەھەنگ بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک ڕاویان دەکردن تاوەکو لە لێواری لەناوچووندا بوون، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٦٦ دا پارێزگارییان لێکردن، ئەمەش بووە ھۆی باشتربوونی بارودۆخیان، و ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٢ ژمارەی نەھەنگی شین بە نزیکەی ٥٠٠٠ بۆ ١٢ ھەزار نەھەنگی شین لە سەرانسەری جیھاندا خەمڵاندووە، و لایەنیکەم لە پێنج گرووپدا دەبینرێن، و ڕاپۆرتێکی نوێتر کە لەسەر جۆری نەھەنگی کوورتەباڵا ئەنجامدراوە ئاماژەی پێکردووە کە ئەم خەمڵاندنە ڕەنگە کەمخەمڵاندنێک بێت، و لە لیستی سووری ئەو جۆرانەیە کە مەترسی لەناوچوونیان ھەیە، نەھەنگی شین وەک ئاژەڵێک کە ئەگەری لەناوچوونی ھەیە پۆلێن دەکرێت. گەورەترین کۆبوونەوەی نەھەنگی شین پێش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاوکردنی نەھەنگ لە ناوچەی جەمسەری باشوور بوو، ژمارەیەکی نزیکەی ٢٣٩٬٠٠٠ نەھەنگ (لە ٢٠٢ بۆ ٣١١ ھەزار نەھەنگە)،[4] ئێستا تەنھا گرووپی بچووکتر لەوە مابوونەتەوە، ھەر گرووپێک پێکھاتوون لە نزیکەی دوو ھەزار دانە، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن و ئەنتارکتیکا و زەریای ھیندی دەدۆزرێنەوە، و دوو گرووپیش لە باکووری زەریای ئەتڵەسیدا بوونیان ھەیە، و لایەنیکەم دوو گرووپ لە نیوەگۆی باشوورن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.