From Wikipedia, the free encyclopedia
نۆشینشار یان کارخانەی قەند شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری نازیا ئەڤراز، ناوچەی نازی، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[1][2] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی نازی و گوندەواری نازیا ئەڤرازە.
نۆشینشار | |
---|---|
Nushin - نوشینشھر - Nuşînşar - علی آباد - کارخانا قەند | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | نازی |
گوندەوار | نازیا ئەڤراز |
بوون بەشارەدێ | ١٩٩٦ز |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری شارەدێ | خانم بڵند ڕەفتار |
بەرزایی | ١٬٣٣٧ مەتر (٤٬٣٨٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٦٬٧٣١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(کرمانجی) و ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
بەر لەوەی ئەم شارەدێیە دروست بێت و ببێتە شارەدێ، (١٦) ساڵ لەوە پێش لەو جێیەدا کارگەی شەکری ورمێ دروست کرا بە دووری (٢٥کم) لە باکوری شاری ورمێ لەسەر ڕێگای ورمێ-سەڵماس کە ساڵی (١٩٤٩ز) بوو دروست کرا لەلایەن ئەندازیارانی وڵاتی چێکۆسلۆڤاکیا. سەرەتای دروست بوونی ئەم شارەدێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خانوو دروستکرا بۆ کرێکارەکانی کارگەکە و پاشان وردە وردە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری بۆ کارکردن ڕوویان کردە کارگەکە و بەمەش نیشتەجێ بوون و ڕۆژ دوای ڕۆژ لە فراوان بووندا بوو تابووە گوند و لەدوایدا بووە شارەدێ لە ساڵی (١٩٩٦ز)دا.[3]
نۆشینشار ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.