پەرستشێکی مسوڵمانانە، بۆ داواکردنی باراندنی بارانە لە پەروەردگار From Wikipedia, the free encyclopedia
نوێژە بارانە (بە عەرەبی: صلاة الإستسقاء) یەکێکە لە نوێژە سوننەتەکان، کە لەکاتی نەبارینی باران بە دوو ڕکات نوێژ لەدەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت. سوننەتە پیاو و ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن، و سوننەتە ئاژەڵان ببرێنە دەرەوە بۆ شوێنێک نزیک موسەلا. دوای تەواوبوونی نوێژ، ئیمام وتارێک بۆ خەڵکی دەدات کە تێیدا داوایان لێ دەکات بگەڕێنەوە لای خوای گەورە و تەوبە بکەن، و لەو ڕۆژەدا یارمەتی ھەژاران بدەن. پێویستە خەڵک لەو ڕۆژەدا خەریکی یادی خوا، نوێژ و چاکەکاری بن، و سوننەتە لەکاتی نوێژدا جلەکانیان ھەڵبگێڕنەوە. ئەگەر کەسێکی چاک و خێرۆمەند ھەبوو، واباشە داوای دوعای لێ بکرێت.[1][2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.