پایتەختی گرینلەند From Wikipedia, the free encyclopedia
نوك (بە ئینگلیزی: Nuuk؛ گۆكردنی بە گرینلەندی: [nuːk]؛ بە دانیمارکی:[1] Nuuk) پایتەختی و پڕ دانیشتووترین شاری گرینلاندە، خاکێکی سەربەخۆیە لە شانشینی دانیمارک. نووک گەورەترین ناوەندی ڕۆشنبیری و ئابوری خاکەکەیە. شارە گەورەکانی وڵاتانی دیکە کە نزیکترینن لێیەوە بریتین لە ئیقالویت و سانت جۆن لە کەنەدا و ڕیکیاڤیک لە ئایسلەندا. نووک یەک لەسەر سێی دانیشتوانی گرینلاند پێك دێنێت و بەرزترین بیناكانی تێدایە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی ١٩٦٠٤ کەس بووە.[2] نووک بە شارێکی مۆدێرن دادەنرێت.[3]
نوک | |
---|---|
پایتهخت | |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/گرینلاند" does not exist. | |
پۆتانەکان: 64°10′53″N 51°41′39″W | |
Sovereign state | داڕێژە:Country data Kingdom of Denmark |
وڵاتانی شانشینی دانیمارک | گرینلەند |
دابەشکردنە کارگێڕییەکانی گرینلاند | سێرمرسوق |
دامەزراوە | 29 August 1728 |
دامەزراوە | 1728 |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٦٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥ مەتر (١٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (2023) | |
• سەرجەم | ١٩٬٦٠٤ (Largest in Greenland) |
داڕێژە:Clarify span | |
سەرناوی دانیشتوو | نوومیۆک |
ناوچەی کاتی | UTC−02:00 (بە کاتی ڕۆژئاوای گرینلاند) |
• ھاوین (DST) | UTC−01:00 (کاتی هاوینەی ڕۆژئاوای گرینلاند) |
Postal code | 3900, 3905 |
وێبگە | www |
کەمپی زانکۆی گرینلاند كە کتێبخانەی گشتی و نیشتمانی گرینلاندیشی تێدایە،[4] لە کۆتایی باکووری شارەكەیە، لە نزیک ڕێگای فڕۆکەخانەی نووک.[5]
تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣،[6]ژمارەی دانیشتوانی نووک ١٩٦٠٤ كەس بووە،كە گەورەترین شارۆچکەیە لە گرینلاند. ژمارەی دانیشتوانی شاری نووک لە ساڵی ١٩٧٧ دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٠ زیاتر لە یەک لەسەر سێ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢١% بەرزبووەتەوە. دانیمارکییەکان بەهۆی هەلی کارێکی باشەوە بە مووچەی بەرزەوە بەردەوام بوون لە نیشتەجێبوونیان لە شارۆچکەکەدا. ئەمڕۆ، نووک زۆرترین ڕێژەی دانیمارکی لە هەموو شارۆچکەکانی گرینلاند تێدایە. نیوەی کۆچبەرانی گرینلاند لە نووک دەژین، كە چارەکێکی دانیشتوانی ڕەسەنی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.[7]
نووک وەک پایتەختی گرینلاندە ناوەندی کارگێڕی وڵاتەکەیە، کە هەموو بینا و دامەزراوە گرنگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت. هەروەها دەزگاکانی کەرتی گشتی گەورەترین خاوەنکاران لە شارۆچکەکەن.[8]
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، سەرۆکی شارەوانی نووک شارلۆت لودڤیگسنە. كە لە ساڵی ٢٠١٩ جێگەی ئاسی کیمنیتز ناروپی سەرۆکی پێشووی شارەوانی گرتەوە، ئەمەش دوای ئابڕوچونێكی سۆشیال میدیا کە پۆستەکانی ڕەخنەی لە پارتەکەی گرتبوو. لودڤیگسن هاوشێوەی ناروپ ئەندامی پارتی ئینویت ئاتاریتە.[9]
پەرلەمانی خۆبەڕێوەبەری گرینلاند، و ئەنجومەنی نوێنەران، لە شاری نووکە. كە خاوەنی ٣١ کورسییە و ئەندامەکانی بە دەنگی خەڵک لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی ڕێژەیی هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەت بکەن.[10] هەموو پارتە سیاسییە گەورەکانی گرینلاند بارەگایان لە نووک هەیە، لەوانە ئینویت ئەتاریت، سیوموت، دیموکراتەکان، ئەتاسۆت، کۆمەڵەی کاندیدەکان و پارتی ژنان.[11]
هەرچەندە تەنها شارۆچکەیەکی بچووکە، بەڵام نووک پەرەی بە بازرگانی و کەشتیوانی و پیشەسازییەکانی دیکە داوە. وەک شارۆچکەیەکی بچووکی ماسیگرتن دەستی پێکرد کە بەندەرێکی هەبوو، بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای ئابووری لە ماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، پیشەسازی ماسیگرتن لە پایتەختدا كەم بووەوە.[12]
شارەکە وەک بەشێکی زۆری گرینلاند پشت بە دانیمارک دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی.[13]
هەموو کارەبای گرینلاند لەلایەن کۆمپانیای نوکیسیۆرفیتەوە کە سەر بە حکومەتە دابین دەکرێت کە پشكی لە کارەبای گرینلاند هەیە.[14] لە ساڵی ١٩٩٣بەدواوی، نووک وزەی کارەبای خۆی بە شێوەیەکی سەرەکی لە وێستگەی کارەبای ئاوی بوکسفیۆردەوە وەرگرتووە لە ڕێگەی هێڵی کارەبای ١٣٢ کیلۆڤۆڵتەوە کە بە مەودای ٥٣٧٦ م (١٧٦٣٨ پێ) فیۆردی ئەمێرالیک دەبڕێت، کە درێژترین دووریە لە جیهان.[15][16]
نووک چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای هەیە. زانکۆی گرینلاند کە تاکە زانکۆیە لە گرینلاند، لە شاری نووکە. زانکۆکە لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ بە كردنەوەی بینای نوێ، ئیلیم، زیادكردنی بەشەكانی وەك ڕۆژنامەگەری، بەڕێوەبردن و ئابووری، زمان، ئەدەب و ڕاگەیاندن، مێژووی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، ئیلاهیات و ئایین و کاری کۆمەڵایەتی فراوانتر بووە. هەروەها نووک کۆنترین دامەزراوەی پەروەردەییە لە گرینلاند، دامەزراوە پەروەردەییە دیارەکانی دیکە بریتین لە بەشی پەرستاری و زانستی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی نوێ و قوتابخانەی ئاسن و کانزا.
فەرمانگەی گەشتیاری نووک لە ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە بۆ ئەوەی بارەگای دەستەی نوێی نیشتمانی گەشتیاری گرینلاند لەخۆبگرێت.[17]
دوکانەکانی شاری نووک هونەری ناوخۆیی و کاری دەستی پێشکەش دەکەن. لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ یەکەم سەنتەری بازرگانی لە گرینلاند بە ناوی سەنتەری نووک کرایەوە. سەنتەرەکە یەکەم شوێنە كە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی لە ژێر زەوی تێدایە لە گرینلاند. چەندین مارکێت هەن، وەک سەنتەری نووک، پیسیفیک، بروگسێنی، و سپار.
نووک فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی هەیە کە ٤ کیلۆ مەتر واتا (٢.٥ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شارۆچکەکەوە دوورە. فڕۆکەخانەكە لە ساڵی ١٩٧٩ دروستکراوە و ناوەندێکە بۆ کۆمپانیای ئایر گرینلاند کە بارەگا سەرەکییەکەی لە نوكە[18] و بنکەی تەکنیکی خۆی لە فڕۆکەخانە بەڕێوەدەبات. لە ناوخۆی گرینلاند و بۆ ئایسلەندا گەشت هەیە. بڕیار دراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێڕەوی فڕین بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت گەشتەکان بۆ شوێنە ئەوروپییەکان بكرێت وەک دانیمارک.[19]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.