ناوی بچووککراو

ناوی بچوککراوە بریتییە لە بەکارهێنانی ناوێک بۆ کەسێک یان شتێک، بە مەبەستی بچووکردنەوەی،یان دەربڕینی خۆشویستن و دۆستایەتی. From Wikipedia, the free encyclopedia

Remove ads

ناوی بچووککراو بریتییە لە وەرگرتنی ڕەگی وشەیەک و دروستکردنی وشەیەکی تر کە مانەیەکی بچووکتر بدات بەدەستەوە، بە مەبەستی بچووکردنەوەی، یان دەربڕینی خۆشویستن و دۆستایەتی و نازپێدانی.[١][٢][٣][٤][٥]

ھەندێک جار ناوە بچووککراوەکە ھەر ھەمان بێژەی ھەیە وەک نازناو یان ناو نازداریی کە لە خۆشەویستی و دۆستایەتیی بۆیان بەکار دێت.

لە ھەندێک کاتدا ناوی بچووککراو بۆ شکاندن و بێھێز پشاندانی شتەکە یان کەسەکە بەکار دێت، بۆ ئەوەی وا پشان بدرێت کە لاوازە، وەک مناڵۆچکە.

پێچەوانەی ئەم ناوی گەورەکراوە کە شتەکان لە قەبارەی خۆیان گەورەتر دەکات.

بۆ زۆربەی وشەکان بە زیادکردنی پاشگر دروست دەکرێن، کە زۆربەی پاشگرەکانیش لە وشەی (چکۆلە)ەوە وەرگیراون، وەک ناسک+ۆڵە دەبێتە ناسکۆڵە.

Remove ads

بەکارھێنانەکانی لە زماندا

ناوی بچووککراو بە ئەم مەبەستانە بەکار دێت:[٣][٤][٥]

  • ئەگەر ئەو شتەی ناوەکەی لێ دەنرێت، لە ڕووی قەبارە و جەستەیییەوە بچووک بێت. وەک، (مێشوولە، داسوولکە، باخچە)
  • لەبەر نازپێدان و دەربڕینی خۆشەویستی و دۆستایەتی و دەربڕێنی لەنێوان برادەری نزیکدا. وەک (برالە، خەپۆکە)
  • بۆ شکاندن و کەمکردنەوەی نرخ و تانە لێدانیان، یان گاڵتە و پێکەنین. وەک (منداڵۆچکە)

چۆنییەتی دروسکردنی ناوی بچووککراو

ناوی بچووککراو بە دوو شێوە دروست دەکرێت:

  • بۆ ئەو ناوە گشتیانەی کە توانایی بچووککردنەوەیان ھەیە: لەڕێگەی زیادکردنی یەکێک لەو پاشگرانەی کە زۆربەیان لە پیتەکانی وشەی «چکۆلە»وە وەرگیراون، وەک پاشگرەکانی (ۆکە، ڵە، ۆڵە، ولە، وولە، ۆل، ۆڵ، یلە، ولکە، چە، چکە، ۆچکە، ک، ۆڵکە، ۆک، ۆشک، لە، یلکە)
  • بۆ ناوە تایبەتییەکان لە ئەگەری بچووککردنەوەیاندا، شوێن ھیچ ڕێسایەک ناکەون و بنامەیەکی جێگیری نییە، بەپێی شوێن و ناوچە دەگۆڕێت.
Remove ads

نموونە

نموونە لە ناوە تایبەتییەکاندا

  • فاتمە: فاتمۆک، فاتمۆکێ
  • برایم: برایمۆک
  • ئەحمەد: ئەحۆک.

نموونە لە ناوە گشتییەکاندا

زانیاریی زیاتر ناوەکە, پاشگر ...

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Loading content...
Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads