From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلالە فەند ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی نێونەتەوەییە کە کاردەکات بۆ زامنکردنی خوێندنی کچان. ڕێکخراوەکە بەھاوبەشی لەلایەن زیائەدین یووسفزای و کچەکەی مەلالە یووسفزای دامەزراوە. مەلالە چالاکوانی پاکستانییە بۆ مافەکانی خوێندنی کچان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا.[1][2][3] ئامانجی ڕێکخراوەکە دابینکردنی خوێندنی ١٢ ساڵە بەشێوەی خۆڕایی، سەلامەت و کوالیتی پەروەردەیی بۆ ھەموو کچێک لە جیھان.[4] بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٩، ڕێکخراوەکە لە ٢٤ ستاف پێکدێت و ساڵانە نزیکەی ٤ میلیۆن دۆلار لە خێرخوازەکان وەردەگرێت.[5]
دروشم | کارکردن بۆ جیھانێک کە ھەموو کچێک بتوانێت فێربێت و پێشەوایەتی بکات. |
---|---|
دروستبوون | ٢٠١٣ |
دامەزرێنەرەکان | مەلالە یووسفزای زیائەدین یووسفزای |
جۆر | 501(c)(٣) ڕێکخراوەی خێرخوازی |
Tax ID no. | 81-1397590 |
ئامانج | خوێندنی کچان، مافەکانی خوێندن |
ئۆفیسی سەرەکی | واشینگتن دی سی، ئەمریکا. |
وێبگە | www |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.