From Wikipedia, the free encyclopedia
منداڵ یان مناڵ بە مرۆڤی بچووک دەوترێت کە ھێشتا پێنەگەیشتووە.[١][٢] لە چاو یاسادا، مناڵ نەفامە، واتە بە تەمەنی یاسایی یان تەمەنی مەزنایەتی نەگەیشتووە و ناتوانێت بۆ خۆی بڕیاری جیددی بدات، بۆیە بەگشتی ماف و بەرپرسیارەتیی لە گەورەکان کەمترە.
مناڵ ھەروەھا دەتوانێ بە واتای ڕۆڵە و فرزەند بێت، واتە بۆ ئاماژە بە پەیوەندیی کەسێک لەگەڵ دایک یا باوکیدا بە کار ببرێ.[٣] یا دەتوانێ نیشانەی ئەندامەتیی کەسێک لە کۆمەڵە یا ھۆزێکدا بێت، یا ئەوەی کە نیشانەی خەڵکی شوێنێک بوون بێ، وەک «مناڵی فڵان شار».
قۆناغی مناڵی بڕگەیەکی ھەستیارە لە ژیانی مرۆڤدا. بۆ دیاریکردنی سنووری ئەم قۆناغە، دەکرێ لە چەندین ڕوانگەوە سەیری بکرێ: لە تێڕوانینێکی گشتیدا، دەوترێ کە مرۆڤ لەو ساتەوە کە لە دایک دەبێ تا ۱۳ ساڵ بە مناڵ لە قەڵەم دەدرێ؛ لە ڕوانگەی یاسایی و کۆنڤانسیۆنی مافەکانی مناڵانەوە، ئەم قۆناغە تا ۱۸ ساڵ دەخایێنێ و، ھەرکەس تەمەنی خوار ۱۸ ساڵ بێ وەک مناڵ مامەڵەی لەگەڵا دەکرێ؛ لە ڕوانگەی دینی ئیسلامەوە، کچ لە ۹ ساڵ و کوڕ لە ۱۵ ساڵدا پێدەگەن و لە قۆناغی مناڵی تێپەڕ دەبن.[٤]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.