From Wikipedia, the free encyclopedia
مالیبۆگۆ مۆلیفی (لە دایکبووی ١٩٨٠) ژنە یاریزانی پێشووی یاری باسکە و چالاکوانی مافەکانی ژنانە دژی تووندووتیژی مێینە لە بۆتسوانا، مالیبۆگۆ دوای ھەشت جار تەقەلێکردن لێی ئەوا مالیبۆگۆ بوو بە چالاکوان. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، ناوبراو بووە یەکەم ژنی وڵاتەکەی کە ئەم خەڵاتە بباتەوە.[1][2]
مالیبۆگۆ مۆلیفی | |
---|---|
لەدایکبوون | بەنزیکی، ١٩٨٠ |
نەتەوە | بۆتسوانایی |
ناسراوە بە | چالاکوان دژی تووندووتیژی جێندەری، یاریزانی پێشووی باسکە |
مالیبۆگۆ لەدایکبووی ١٩٨٠، لە شاری مانایا دەژی. لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستیکرد بەیاری باسکە و بووە یاریزانێکی پیشەگەر لە وڵاتەکەی، دواتر لەتەمەنی ٢٩ ساڵی کەم ئەندام بوو،[3] ئەمەش بەھۆی ئەوەی مالیبۆگۆ لەلایەن کوڕە ھاوڕێیەکەیەوە ھێرشی کرایە سەر و ٨ گولەی لێدرا، دوای وەرگرتنی چارەسەر ئەوە بە کورسی دەرۆیشت،[4] بەھۆی کێشەی لە دڕکەپەتکەکانی.[5] کوڕە ھاوڕێکەشی بەھۆی ڕووداوەکانەوە خۆی کووشت.[6]
مالیبۆگۆ بووە یەکێک لە چالاکوانی وڵاتەکە دژی تووندووتیژی جێندەری (GBV)، چالاکییەکانی لە ڕادیۆی بۆتسوانا. ناوبراو چەندین کۆڕ و وۆرکشۆپی بەیارمەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سازکرد لە وڵاتەکەی. مالیبۆگۆ ھەستی کردبوو لە وڵاتەکەی ڕێگریکردن لە تووندووتیژی مێینە لاوازە، ھەربۆیە ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ درووستکردنی ھۆشیار لەم بابەتە.[5] بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو لەسەر سێی ژنانی ئەو وڵاتە بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە.[7] مالیبۆگۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، پڕؤگرامێکیان بۆ منداڵان درووستکرد بۆ زیادکردنی ھۆشیاری لەسەر تووندووتیژی جیندەری و فێرکردنیان لەماڵەوە، جگە لەوانەش مالیبۆگۆ ھانی کچان و ژنانی داوە بۆ بوون بەیاریزان و وەرزشکردن.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.