From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا کالیسنیکاڤا (بە زمانی بیلاڕووسی: Марыя Аляксандраўна Калеснікава؛ لە دایکبووی ٢٤ی ننیسانی ١٩٨٢) کەسایەتی ژنە چالاکوانی سیاسی و مۆسیقی بیلاڕووسییە. ئەو لە ئازاری ٢٠٢٠ لەپای کارەکانییەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئەمریکا پێدرا.[1] ئەو ئەندامی ئەنجومەنی ھاریکاری بوو لەکاتی ناڕەزایییەکانی ٢٠٢٠ی بیلارووسیا لە دژی حومکڕاننییەکەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ.[2]
ماریا کالیسنیکاڤا | |
---|---|
بە بیلاڕووسی: Марыя Аляксандраўна Калеснікава | |
لەدایکبوون | مینسک، بیلاڕووس | ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | Марыя Аляксандраўна Калеснікава |
تاوانبار بە | Art. 361. Calls for action against national security، Art. 357. Conspiracy to seize power in an unconstitutional manner، Art. 361-1. Сreation and administration of an extremist formation |
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | Belarusian State Academy of Music، State University of Music and Performing Arts Stuttgart |
ئەندامی حیزبی | Together |
ئایین | مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس |
ئامێری مۆسیقا | ڕیکۆردەر |
ئەندامی | Coordination Council for the Transfer of Power، Second convocation of the Coordination Council |
کارتێکراوە لەلایەن | Viktar Babaryka |
لە ٧ی ئەیلوول، ماریا لەلایەن چەند کەسێکی ڕوخسار داپۆشراو ڕفێندرا.[3][4] دواتر لە ٨ی ئەیلوو لەسەر سنووری ئۆرکانیا دەستگیرکرا.[5] وتەبێژی سەر سنوور ڕایگەیاند کە ماریا ویستوویەتی بە نایاسایی لە کاتژمێر ٤ی بەیانی لە سنوور بپەڕێتەوە بەھاوکاری دوو کەس لەوانە ئەننتۆنن ڕۆدنینکۆڤ و ئیڤانن کراڤتسۆڤ.[6] ھەندێک سەرچاوەی دیکە، ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەو دەستگیرکرا لەدوای ئەوەی کە لەسەر سنوور پاسپۆرتەکەی دڕاندووە، ھەروەھا ناچاریش کرابوو کە ئاودیوی سنووربێت.[5][7] بۆ ڕۆژی دواتر ئەلێکساندەر، باوکی ماریا ڕایگەیاند کە کچەکەی لە سەنتەری دەستبەسەرداگرتنی مینسک دەستگیرکراوە.[8][9]
لە ١١ی ئەیلوول، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ماریای بە زیندانییەکی ویژدان دانا.[10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.