خانمە ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئوسترالی From Wikipedia, the free encyclopedia
مارگۆو ئەلیس ڕابی (بە ئینگلیزی: Margot Ellise Robbie) خانمەکتەرێکی ئوسترالیا. لە ساڵی ٢٠٠٨ تاکو ٢٠١١ بەشداربووە لە زنجیرەی (Neighbours)دا. دوای ئەوەی دەڕوا بەرەو ئەمریکا، لە زنجیرە درامەیەکی تری کەناڵی ABCدا بەناوی (Pan Am) دا بەشداردەبێت لە ٢٠١١. یەکەم دەرکەوتنی بۆ نێو فیلمە مەزنەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ کە لە فیلمی (The Wolf of The Wall Street)دا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕا بەھاوشانی ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ. فیلمە بەھێزەکان مارگۆو لە ساڵی ٢٠١٥ کاتێک بەھاوشانی ئەکتەر ویل سمیت بەشداری کرد لە فیلمی (Focus). وە لە ساڵی ٢٠١٦شدا بەشداری لە فیلمی (Suicide Squad - دەستەی خۆکوژی) کرد کە ڕۆڵی (ھارلی کوین) ی دەگێڕاو ڕۆڵی خۆشەویستەکەی تەڕەزان لە فیلمی (Tarzan).
مارگۆو ڕابی Margot Robbie | |
---|---|
لەدایکبوون | مارگۆو ئەلیس ڕابی ٢ی تەممووزی ١٩٩٠ گۆڵد کۆست، کوینسلاند، ئوسترالیا |
نیشتەجێی | لەندەن، بەڕیتانیای مەزن |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧–تاکو ئێستا |
وێبگە | www.margotrobbie.com.au |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارگۆو ڕابی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.