بزوێنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزوێنەر یان مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینییە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی.[1][2] بزوێنەرە گەرمایییەکان کە بریتین لە بزوێنەرەکانی سووتانی ناوەکی و بزوێنەرەکانی سووتانی دەرەکی (وەکوو بزوێنەری ھەڵم) بۆ دروستکردنی گەرما و پاشان دروستکردنی جووڵە لەو گەرمایە، سووتەمەنی بەکار دەبەن. بزوێنەرە کارەبایییەکان وزەی کارەبایی دەکەن بە جووڵەی میکانیکی، بزوێنەرە ھەوایییەکان ھەوای پەستاوتە بەکار دێنن و ئەوانی تر - وەکوو ئەوانەی وا کاتژمێرەکان دەخەنە کار وزەی ئێلاستیک بەکار دەبەن. لە سیستەمە بایۆلۆژیکییەکاندا، بزوێنەرگەلی گەردی، وەکوو میووزین لە ماسوولکەکاندا، بۆ دروستکردنی جووڵە وزەی کیمیایی بەکار دەبەن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.