From Wikipedia, the free encyclopedia
لی ئای ران (لەدایکبووی ١٩٦٤) ژنە چالاکوانی کۆرییە.[1] لە ساڵی ٢٠١٠، لەبەرامبەر چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.
لەدوای یاخیبوونی باپیرانی ئەوا ڕوویانکردە کۆریای باشوور، لی، خۆی و خێزانەکەی بەناچاری لە کەمپی کرێکارانی کۆریای باکوور دەستیان بەژیانکردەوە.[1] لی ماوەی ھەشت ساڵان زیندانی کرابوو.[1][2] خێزانەکەی ئەوکاتە ڕایانکرد، کاتێک یەکێک لەخزمانی بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر باوک و باپیرانی لی کە لەدژی حکوومەتی کۆریای باکوور کاریان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥، پڕؤگرامێکی سەرکردایەتی دامەزراند، تاکوو قوتابیانی کۆریای باکوور بتوانن فێری زمانی ئینگلیزی بن لەڕێگای پشتیریکردنی داراییەوە.[3] لە ساڵی ٢٠٠٨، بووە یەکەم دەرکراوی کۆریای باکوور بتوانێت لە کۆریای باشوور کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەربکات.[4] لە ساڵی ٢٠٠٩، بووبە یەکەم خانمی کۆریای باکووری دەرکراو، کە بتوانێت بڕواننامەی دکتۆرا بەدەستبھێنێت، ئەو لە زانکۆی ئوھا وۆمەنس لەبابەتی خواردن و نیوتریشن دکتۆرای وەرگرت.[5] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩، ڕێکخراوی ھانای بەرگریکاری ژنانی دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی بوو یارمەتی ئەو ژنانە دەدەن کە لە کۆریای باکوورەوە ھاتوون و لە کۆریای باشوور دەژین لەڕووی مەشقپێدانیان بۆچۆنییەتی کارکردن، ئاگاداربوونی منداڵ، پشتگیری خوێندن و ڕاھێنانیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ.[3]
لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێستورانتێکی کردەوە کە وەک پەیمانگایەک کاری دەکرد بۆ پێشکەشکردنی خواردنی کەلتووری کۆریای باکوور، ئەمەش بۆ لەیەک نزیککردنەوەی ھەردوو کۆریاکەبوو و زیاتر شارەزاکردنی خەڵکی باشوور لەبارەی خواردنی پیۆنگیانگ.[6] ھەر لە ساڵی ٢٠١٢، ماوەی ١٨ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت لەبەردەم باڵیۆزخانەی چین، لەدژی بەزۆر گەڕادنەوەی پەنابەرانی کۆریای باکوور لە چین.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.