لاس ڤێگاس
گەورەترین شاری نیڤادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا From Wikipedia, the free encyclopedia
گەورەترین شاری نیڤادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا From Wikipedia, the free encyclopedia
لاس ڤێگاس (بە ئینگلیزی: Las Vegas، کە ھەندێک جار بە کورتە ڤێگاس دەگوترێت) بیست و پێنجەمین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکەمین شاری نێڤادا و کلارکە، بەپێی ژمارەی دانیشتووان. ئەم شارە گەورەترین شاری ھەڵکەوتوو لە بیابانی مۆجاڤی و دۆڵی لاس ڤێگاسە.[6] لاس ڤێگاس ناوبانگێکی گەورەی نێونەتەوەیی ھەیە کە وەکوو شارێکی ھاوینەھەواری ناسراوە، ئەوەش لەبەرھۆی قومار، کڕین، چێشتخانە باشەکان، ڕابواردنەکان و ژیانی شەوانەیە. دۆڵی لاس ڤێگاس بە گشتی وەک ناوەندی دارایی، بازرگانی و کولتووری پێشەنگ بۆ نێڤادایە.
لاس ڤێگاس Las Vegas | |
---|---|
Etymology: ئیسپانی: Las vegas، بە ئینگلیزی: The meadows (بە کوردی: مێرگەکان) | |
ناسناو(ەکان): | |
پۆتانەکان: 36°10′30″N 115°08′11″W | |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ویلایەت | نێڤادا |
شارستان | کلارک |
دامەزران | ١٥ی ئایاری ١٩٠٥ |
دامەزران (بە فەرمی) | ١٦ی ئازاری ١٩١١ |
دەسەڵات | |
• جۆر | ئەنجومەن-بەڕێوەبەر |
• شارەوان | کارۆلین گوودمان (س) |
• جێگری شارەوان | برایان نادسێن (د) |
• ئەنجومەنی شار | |
• بەڕێوەبەرایەتیی شاری | خۆرخی سێرڤانتێس |
ڕووبەر | |
• شار | ١٤١٫٩١ میلی چوارگۆشە (٣٦٧٫٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
• وشکایی | ١٤١٫٨٥ میلی چوارگۆشە (٣٦٧٫٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
• ئاو | ٠٫٠٥ میلی چوارگۆشە (٠٫١٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٠٠١ پێ (٦١٠ مەتر) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• شار | ٦٤١٩٠٣ |
• پلە | ٢٥ەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ١ەم لە نێڤادا |
• چڕی | ٤٥٢٥٫١٦ کەس لە میلی چوارگۆشە (١٧٤٧٫١٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
• شاری | ٢٬١٩٦٬٦٢٣ |
• چڕیی شاری | ٥٬٠٤٦٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە (١٬٩٤٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٢٢٦٥٤٦١ |
سەرناوی دانیشتوو | لاس ڤێگەن |
ناوچەی کاتی | UTC-٠٨:٠٠ (پی ئێس تی) |
• ھاوین (DST) | UTC-٠٧:٠٠ (پی دی تی) |
زیپکۆدەکان | ٨٩٠٤٤، ٨٩٠٥٤، ٨٩١xx |
کۆدی تەلەفۆن | ٧٠٢ و ٧٢٥ |
فیپسکۆد | ٤٠٠٠٠–٣٢ |
ناسنامەی تایبەتمەندیی جنیس | ٨٤٧٣٨٨ |
فڕۆکەخانەی سەرەکی | ھاری ڕەید |
وێبگە | lasvegasnevada |
ئەم شارە بە پایتەختی ڕابواردنی جیھان ناسراوە و بە کازینۆ و ھۆتێلە لوکس و گەورەکانی ناوبانگی ھەیە. لاس ڤێگاس یەکێک لە سێ شوێنی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە بۆ ڕێککەوتننامە بازرگانییەکان و پێشەنگێکی جیھانییە لە پیشەسازیی میوانداری، کە زیاتر لە ھەموو شارێک لە جیھاندا ھۆتێلی پێنج ئەستێرەی یەکێتیی ئۆتۆمۆبیلی ئەمریکای ھەیە.[7][8][9] لە ئێستادا لاس ڤێگاس ساڵانە وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیھان ڕیزبەندی دەکرێت.[10][11] تواناییی شارەکە بۆ شێوە جۆراوجۆرەکانی کاتبەسەربردنی گەورەساڵان، بووەتە ھۆی ئەوەیکە نازناوی «شاری گوناح» بەدەستبھێنێت[12] و لاس ڤێگاسی کردووەتە شوێنێکی بەناوبانگ بۆ وێژە، فیلم، بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و ڤیدیۆی مۆسیقاکان.
لاس ڤێگاس سەرەتا لە ساڵی ١٩٠٥ و بە فەرمی لە ساڵی ١٩١١دا دامەزراوە. لە کۆتاییی سەدەی ٢٠ەم، پڕ دانیشتووترین شاری ئەمریکای باکوور بوو کە لەو سەدەیەدا دامەزراوە. لە دەیەی ١٩٦٠دا، گەشەی ژمارەی دانیشتووان خێراتر بوو و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ ھەتا ٢٠٠٠، ژمارەی دانیشتووان بووە نزیکەی دوو ھێندە و ٨٥٫٢٪ زیادی کرد. گەشەسەندنی خێرا ھەتا سەدەی ٢١ەم بەردەوام بووە و بەپێی ئەماری نووسینگەی سەرژمێریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٤١،٩٠٣ کەس بووە[13] و بە دەوروبەرەوە دەگاتە ٢،٢٢٧،٠٥٣ کەس.[14]
در مورد لاس وگاس، این امر خصوصاً در مناطقی در نوار لاس وگاس و نزدیک آن واقع میشود، که در واقع در جوامع غیر ادغامی پارادایس، نوادا و وینچستر، نوادا واقع شدهاست وەکوو زۆربەی ناوچە شارییە گەورەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ناوی لاس ڤێگاس زۆر جاران بۆ وەسفکردنی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری فەرمیی شار بەکاردێت. سەبارەت بە لاس ڤێگاس، ئەم بابەتە بەتایبەتی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە لاس ڤێگاس ستریپ و نزیکی ھەڵکەوتوون، کە لە ڕاستیدا لە ناو کۆمەڵگا نادامەزراوەکانی پارادایس و وینچێستەر ھەڵکەوتووە.[15][16] نێڤادا وشکترین ویلایەت و لاس ڤێگاس وشکترین شاری گەورەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. بە تێپەڕبوونی کات و لەژێر کاریگەریی گەرمبوونی زەوی، وشکەساڵییەکان لە باشووری نێڤادا زۆرتر و بەھێزتر بووە،[17] کە گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئاسایشی ئاو.
ناوچەکە ناوی لێنرا لاس ڤێگاس کە بە ئیسپانی بەواتای «مێرگەکان» دێت، بەھۆی ئەوەیکە گژوگیای کێوی زۆر و ھەروەھا ئاوی کانییە بیابانییەکان کە گەشتیارانی ڕۆژاوا پێویستیان پێی بوو، لەوێ بوونیان ھەبوو.[18]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.