Remove ads
ھەواڵێ کە دەتوانێ ڕاست یا درۆ بێ و بە ڕستەیەک ڕابگەیەنرێ From Wikipedia, the free encyclopedia
لە لۆژیکدا، قەزیە ئەوەیە کە بە وتەیەک (ڕستەیەکی ھەواڵی) ئاشکرا بووە و دەتوانێ دروست یان زڕ بێت. ھەواڵێکە کە لە پێشدا دانراوە تا زەین لەبارەی دروستی یان نادروستییەوە داوەری بکات و بڕیار بدات. بۆ وێنە، ڕستەکانی «زەوی خرتە» یان «چوار لە پێنج کەمترە» بە قەزیە دەژمێردرێن، چونکە بۆیان دروستی یا زڕی دەست دەدات.[١]
لە قەزیەدا ھەمیشە چەشنێ حوکم و قەزاوەت ھەیە[٢] (وشەکانی قەزیە و قەزاوەت لە یەک بنەماڵەن). ھەندێ جار خەبەر یا حوکم -یشی پێ دەڵێن.[٣] ئیبنی سینا لە زانستنامەی عەلاییدا دەڵێ:
«لەم وشە تاکانەوە، به شێوەی جۆراوجۆر تێکەڵاوی پێک دێ و، لەوانە یەک جۆریان ئێستا بۆ ئێمە دەشێ و، ئەوەش ئەوەیە کە پێی دەڵێن قەزیە و پێی دەڵێن خەبەر و پێی دەڵێن قسەی بڕیاردەر. وە ئەمەش ئەوەیە کە کاتێ بیبیسی دەشێت کە بڵێی ڕاستە و دەشێت کە بڵێی درۆیە.»[٤]
قەزیە لە سێ بەش دروست دەبێ. یەکێک ئەوەی کە خەبەرەکە لەبارەیەوە دەدرێ، واتە بە ئەرێ یا بە نەرێ شتێک دەخرێتە پاڵی و، پێی دەڵێن دانراو (موضوع). وەک «زەوی» لە ڕستەی «زەوی خرتە». دووەم ئەوەی کە دەخرێتە پاڵ دانراوەوە و، پێی دەڵێن ھەڵگیراو (محمول). وەک «خرت» لە ڕستەکەی سەرەوە. وە سێیەم وشەیەک کە نیشاندەری پاڵدان یا لکانی ھەڵگیراوە بە دانراو و، پێی دەڵێن پێوەندی، وەک «ە» یا «نییە».[٣]
یەکێ لەو شتانەی لە بابەت قەزیەکانەوە گرنگە، پێکھاتەی ناوەکییانە. بە سەرنجدان بەو پێکھاتە ناوەکییە، ئەوە دەردەکەوێ کە قەزیەگەلی ئاڵۆز لە کۆمەڵێ قەزیەی سادەتر پێک ھاتوون کە بە ھۆی گرێدەرەکانەوە، وەکوو ∧ (و) یا → (ئەگەر...ئینجا)، لکێنراون بە یەکترەوە.
قەزیەیەکی دروست بە شێوەی «د» یان «١» یان «T» ھێما دەکرێت و قەزیەیەکی زڕ بە شێوەی «ز» یان «٠» یان «F» دیاری دەکرێت.
قەزیە دوو پاری سەرەکی یان دوو حەد (بە ئینگلیزی: term) -ی ھەیە: دانراو (بە ئینگلیزی: subject؛ بە عەرەبی: موضوع) و ھەڵگیراو (بە ئینگلیزی: predicate؛ بە عەرەبی: محمول). دانراو ئەو پارەیە کە شتێ دەخرێتە پاڵی؛ ئەو پارەیە کە یان شتێکی بۆ پەسەند دەکرێ، یان شتێکی لێ حاشا دەکرێ. ئەمە ھەر ئەوەیە کە لە ڕێزماندا «پاڵپێوەدراو» (بە عەرەبی: مسندالیه) -ی پێ دەوترێ. ھەڵگیراو ئەوەیە کە لە پاڵ دانراو دەدرێ؛ ئەو پارەیە کە دانراو ھەڵیدەگرێ. لە ڕێزماندا «لەپاڵدراو» (بە عەرەبی: مسند) -ی پێ دەوترێ.
قەزیەکان لە ڕوانگەی جیاجیاوە شیاوی دابەشکردنن. ھەموو قەزیەیەک فۆرمی ھەیە و ماددە -شی ھەیە. بە پێی فۆرم یا شێوە یا ڕواڵەت، قەزیەکان دوو جۆرن: قەزیەگەلی حەملی (یا کاتەگۆریک) و قەزیەگەلی شەرتی (یا ھیپۆتێزیک).
بە پێی ماددە قەزیەکان سێ جۆرن:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.