ڕابەشەڕدانی دوو یا چەند کەس لە بەردەم ناوبژییەک و کۆمەڵێ گوێگردا From Wikipedia, the free encyclopedia
دیبەیت یا قسەملانێ بریتییە لە پرۆسەیەک کە تێیدا ئەغڵەب لە بەردەم ناوجیکەرێک و کۆمەڵێ گوێگرا، لە بابەت مژارێ یا کۆمەڵێ مژارەوە، لە چوارچێوەی ڕێوشوێن و ئادابی تایبەت بە خۆیا، وتار پێشکەش دەکرێ و، باسی جۆربەجۆر دەھێنرێتە پێشەوە و، بیروڕا دەگۆڕدرێتەوە. جۆرێ ڕابەشەڕدانە کە تێیدا ڕوانگە دژوەستاوەکان بۆ پشتیوانی لە بیروڕای خۆیان، ھەم بەڵگە دێننەوە، ھەمیش ھەوڵ ئەدەن بە بەکارھێنانی ھونەری ڕەوانبێژی و، بە ورووژاندنی ھەستی گوێگرەکان، قسەکەی خۆیان بسەپێنن. لە باری مێژوویییەوە، دیبەتەکان لە زۆر شوێنا بەڕێوە چووگن: لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەگەلی جەماوەریدا، لە دامەزراوەگەلی ئاکادیمیکدا، لە تالارەکاندا، لە پەرلەمانەکاندا و، تەنانەت لە قاوەخانەکانیشدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قسەملانێ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.