سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، بە مەرجێ کە ئە دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لە کۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانی شیعر و ستراندا دێن[1] بۆ وێنە لە ئەم بەیتە شێعرە دا: "بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم ..... لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم"، وشەگەلی "خۆم" و "ڕۆم" سەروان.[2] بە ئاخرین پیتی سەروان، پیتی (ڕەوی) دەگوترێ؛ وەک پیتی "و" لە : جاو، ڕاو، خاو، داو
بەو وشانە کە بەتەواوی -نەک بەشێکی- لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، ڕەدیف دەگوترێ، وەک وشەی "بێ تۆ" لە کۆتایی ھەردوو باڵی ئەم بەیتە شیعرەی نالی: «نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ/ نەچم شەرت بێ ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ»
لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی سەروا ئەم ناوانەش بەکار دێت:
- بەشاوەند، بەشاڤەند، پاشبەند، پاشۆڵ، پاشڵ، قافییە
لە شیعری نوێشدا سەروا ھەیە، ھەڵبەت نە بەو شێوە کە لە شیعری عەرووزیدا چاوەڕێ دەکرێت. لە شیعری نوێدا سەروا بەگوێرەی ھەست و سەرنجی شاعیر لە شیعردا جێگیر دەبێ.[4]
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.