فەرماندەی پێشووی ھێزی قودس From Wikipedia, the free encyclopedia
قاسم سولەیمانی (بە فارسی: قاسم سلیمانی؛ لەدایکبووی ١١ی ئازاری ١٩٥٧، پارێزگای کرمان، ئێران – مردووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەغدا) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سولەیمانی لەلایەن دۆستەکانییەوە بە حاجی قاسم بانگ دەکرا،[4] بەڵام بڕێک جار لەلایەن نەیارانی و بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە فەرماندە سێبەر ناو براوە.[5][6][7][8][9] قاسم سولەیمانی بەکەسایەتییەکی دیار دادەنرێت لەناو شەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٥ لە عێراق ڕۆڵی ھەبووە لە شەڕی دژ بە داعش و ڕێبەریکردنی ھێزە شیعەییەکان.[10] لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کەوتە بەر تەحریمەکانی ئەمریکا و ناوی چووە لیستی تیرۆرەوە.[11][12]
جەنەراڵی سەرەکی قاسم سولەیمانی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | قاسم سلیمانی |
نازناو(ەکان) | حاجی قاسم، جەنەراڵ[1] لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە سێبەری فەرمانەکە ناوی دەھێنرێت.[2] |
لەدایکبوون | کەناڵی مالک، پارێزگای کرمان، شانشینی پەھلەوی | ١١ی ئازاری ١٩٥٧
مردن | ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ساڵ ژیاوە)[3] فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا، عێراق | (٦٢
دڵسۆزی | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
خزمەت/ | سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٩–٢٠٢٠ |
پلە | جەنەراڵی سەرەکی |
یەکە | ھێزی قودس |
سولەیمانی لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نزیک ١ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی (٢٢:٠٠ی کگھ لە ٢ی کانوونی دووەم)[13]، دوای لێدانی قافڵەکەی لەڕێگەی مووشەکەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدادا کوژرا.[14] تازە فڕۆکەکەی بەجێ ھێشتبوو، کە لە لوبنان یان سووریاوە گەیشتبووە عێراق.[15] لەڕێگەی ئەنگوستیلەیەک کە لە پەنجەی کردبوو، و پشتڕاستکردنەوەی دی ئێن ئەیی ھێشتا ھەڵپەسێردراو لاشەکەی ناسرایەوە.[16] ھەروەھا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی، لەنێوانیاندا ئەبوو مەھدی موھەندیس، فەرماندەی سەربازیی عێراقی-ئێرانی کە سەرکرادایەتیی حەشدی شەعبی کردبوو کوژرا.[17]
ھێرشە ئاسمانییەکە دوای ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە پشتگیریکەری چەکداری شیعە عێراقیی ئێرانی و ھێرشی ٢٠١٩ی بنکەی ئاسمانیی کەیوان ھات.[18][19]
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەیانێکی بڵاوکردەوە کە وتی "لێدانەکەی ئەمریکا بە ڕابەرایەتیکردنی سەرۆک جێبەجێ کرابوو" و دووپاتیشی کردەوە کە سولەیمانی پیلانی زۆری دانابوو تا ھێرش بکاتە سەر سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان و کارمەندانی سەربازی و لە وەڵامدانەوە بۆ ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ھێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکی لە بەغدا پەسەند کرد. لێدانەکە مانای ئەوە بوو تا ھێرشەکانی داھاتوو تەگەرە تێ بخات.[20][21]
بەپێی ئانیس کالامار، بڕیاردەری تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لەسەر کوشتنی نایاسایی، "کوشتنە بە ئامانجکراوەکەی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس بە ئەگەری زۆر یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات [لەنێویشیاندا] یاسای مافی مرۆڤ". وەزیری دەرەوەی ڕووسی سێرگی لاڤرۆڤ، میدیا بێنجامین (دامەزرێنەری کۆدپینک کە گروپێکی داکۆکیی دژە جەنگە) و ھیلاری مان لیڤرێت (ڕاوێژکارێکی مەترسیی سیاسی و بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی کۆشکی سپی) کوشتنەکەی سولەیمانییان "بەئاشکرا نایاسایی" ناو لێ نا.[22][23]
لەدوای ئەم ئیسماعیل قائانی بە فەرماندەی ھێزی قودس دانرا.[24]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.