فەلەستینییەکان

From Wikipedia, the free encyclopedia

گەلی فەلەستین گەلێکی عەرەبن کە لە فەلەستینی مێژوویی (کەرتی ڕۆژاوا، کەرتی غەززە و ئیسرائیل) دەژین. بەشێکە لەوەی کە پێی دەوترێت «شوام»، کە فەلەستین بەشی باشووری شام پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی فەلەستینییەکان لە جیھان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە نزیکەی ١٤.٣ ملیۆن کەس،[1] کەمێک زیاتر لە نیوەیان وەک پەنابەر لە دەرەوەی فەلەستین دەژین و زۆربەیان لە ئوردنن.

زانیاریی خێرا فەلەستینییەکان, بەشێکە لە ...
فەلەستینییەکان
بەشێکە لەعەرەب
ناو بە زمانی فەرمیفلسطينيون
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
ئایینئیسلام، مەسیحییەت
ناسناوی خەڵکفلسطيني، فلسطينية
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
دانیشتووان١٤٬٣٠٠٬٠٠٠
بەستەری وەسفکراوhttp://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66603، http://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66302، http://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66003
Female form of labelفلسطينية
فۆڕمی ناونیشانی نێرفلسطيني
دایخە

یەکەمین ئاماژەکردن بە گەلی فەلەستین وەک گەلێک دەگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، کاتێک کۆنفرانسی سووریا-فەلەستین کە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٢١ بەڕێوەچوو، داوای سەربەخۆیی کرد. دوای ئەو کۆچانەی کە لە دوای شەڕی ١٩٤٨ ڕوویدا، و دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ھەروەھا کۆچی دووەم دوای شەڕی ١٩٦٧.

ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلی فەلەستین لە کۆڕبەندە نێونەتەوەیییەکان دامەزراوە، ھەروەھا دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین کارگێڕی مەدەنی ھەندێک ناوچەی فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دەدات. ئەم دووەمیان لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا دوای ئەوەی لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆیان واژوو کرد، و شاری ڕامەڵڵای وەک ناوەندی خۆی گرتە دەست.[2][3] لە یەکەم ماددەکانی جاڕنامەی نیشتمانیی فەلەستیندا ھاتووە کە:

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.