فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی From Wikipedia, the free encyclopedia
فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە.[1] فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە.[2] فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە.[1] ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.[1]
نووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرھەنگەکەوە نووسیویەتی:
ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە «ھەنبانەبۆرینە»، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.[1]
وشەکانی فەرھەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ ھەر وشەیەکدا ھاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ ھێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.[3]
وەک لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا ھاتووە ئەم چەند کەسەش ھاوکاریی نووسەریان کردووە:[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.