From Wikipedia, the free encyclopedia
فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا چالاکوان و پارێزەری پێرۆییە، کە لەدژی پڕۆسەی مەعدەنکردن (دۆزینەوەی کانزا) و بڕینەوەی درەخت بەشێوەی نایاسایی لە وڵاتەکەی وەستایەوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا | |
---|---|
نەتەوە | پێرۆیی |
پیشە | پارێزەر |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی دژ بەبڕینەوەی درەخت و مەعدەنکردن بەشێوەی نایاسایی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
زاپاتا بەشی یاسای تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٤، لە فالکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ناسیۆنال فێدریکۆ ڤیاریاڵ.[2] زاپاتا بووە نوێنەری یاسایی لە ناشناڵ کۆردینەتەر بۆ ژینگەی پێڕۆ. ئەو تیمێکی یاسایی پێکھێنا بۆ درووستکردنی کەیسی لەدژی ئەو ڕێکخراوە تاوانبارانەی کە بەشێوەی نایاسایی کاری مەعدەنی و بڕینەی درەختەکان لە پێرۆ دەکەن.[3] زاپاتا ٥٠٠ کەیسی درووستکرد لەسەر ئەو دەزگایانەی کەکاری مەعدەنکردنی نایاسایی و دۆزینەوە زێڕ دەکەن لە پێڕۆ. یەکەم کەیسی سەرکەوتووی زاپاتا لە ساڵی ٢٠١٩ بوو، کەتوانیان دەستبگرنەوە بەسەر بەھای ١٫٦ میلیۆن دۆلار لە درەختی بڕاوە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.