فریدریش ئێنگڵس

فەیلەسووفی ئەڵمانی From Wikipedia, the free encyclopedia

فریدریش ئێنگڵس

فریدریش ئێنگڵس (بە ئەڵمانی: Friedrich Engels) (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٨٢٠ – ٥ی ئابی ١٨٩٥) فەیلەسووف، ئابوورناس، مێژووناس، و سیاسەتوانێکی ئەڵمانی بوو. ھاوڕێی کارڵ مارکس بوو، لەگەڵ مارکس مانیفێستی کۆمۆنیستیان نووسی. ئێنگڵس پێشنووسەکەی نووسی و مارکسیش ڕاڤەکەی دوایی تەواو کرد. لە ساڵی ١٨٤٥ کتێبێکی بڵاوکردەوە لەسەر بارودۆخی کرێکارانی ئینگڵتەرا، و لەگەڵ ھاوڕێکەی کارڵ مارکس کتێبی سەرمایەیان چاپ کرد. ئێنگڵس دوای مردنی مارکس سەختترین ئەرکی پێ سپێردرا، دەبوایە یاداشتەکان و تەواوی پێشنووسە قەبەکانی بەشی ٢.٢ی سەرمایەی مارکس تەواو بکا. بەشی سێیەمی ئەو کارە دە ساڵی خایاند.

زانیاریی خێرا فریدریش ئێنگڵس, لەدایکبوون ...
فریدریش ئێنگڵس
Friedrich Engels 
لەدایکبوون٢٨ی تشرینی دووەمی ١٨٢٠ 
Barmen (شانشینی پرووسیا) 
مەرگ٥ی ئابی ١٨٩٥  (٧٤ ساڵ ژیاوە)
لەندەن 
زانکۆ
  • University of Berlin 
پیشەئابووریناس، social scientist، political theorist، فەیلەسووف، نووسەر، شۆڕشگێڕانە، کۆمەڵناس، women's rights activist، ڕۆژنامەوان، پێشەنگکار، مێژووناس، نووسەر 
کارەکانSocialism: Utopian and Scientific، ئایدیۆلۆجیای ئەڵمانی، مانیفێستی کۆمۆنیست 
حیزبکۆمەڵەی کۆمۆنیست 
باوان
  • Friedrich Engels 
  • Elisabeth Franziska Mauritia van Haar 
خێزانRudolf Engels 
واژوو
دایخە

ژیان

لە بارمن، لە ئەڵمانیا لە خێزانێکی بە ڕەسەن جوولەکە، لە ساڵی ١٨٢٠ لەدایک بوو. کوڕی کارخانەدارێکی قوماشسازی دەوڵەمەندی شاری بێرمان بوو. سەردەمی ئەو سەردەمێکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوو، کە بووە بزوێنەرەی بیروباوەڕی تازە، زانست، تیۆری و ئیسمەکان، بەر لەوەی چاوی بە بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕادیکاڵی "Neue Rheinsche" واتە «خاخامی کۆمنیستان» مۆسێز ھێس (Moses Hess) بکەوێت، ھێگلیستێکی لاو بوو. ئێنگڵس لە ساڵانی ١٨٤٢-١٨٤٤ لە مانچستەر دەژیا، ئەو شوێنەی کە باوکی کارخانەیەکی لێ ھەبوو. ھەر لەوێش بوو بناغەی بیری ئابوورە کۆمنیستییەکەی درێژەدا. لە مانچستەر بوو ئەو کە بۆچوونەی بۆ ھات کە فاکتۆرە ئابوورییەکان لە مێژوودا چەندە گرینگن و ھەر ئەوەش بناغەی جیھانبینیی ئەوی پێک ھێناوە.

کارەکان

یەکێک لە نووسراوە بەناوبانگەکانی ئێنگڵس کتێبی «بنچینەی خێزان، موڵکایەتی تایبەت و دەوڵەت»ە، ١٨٨٤.

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.