From Wikipedia, the free encyclopedia
فادیە نەجیب سابت (لە دایکبووی ١٩٨٥) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵانی یەمەنییە، لە ئەمریکا خوێندوویەتی. لە ساڵی ٢٠١٧، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[1] بەھۆی ئەوەی شەش ساڵ کاری کردووە بۆ لەمنداڵپارێزانی یەمەن و کارەکانی زیاتر بۆ ئەو منداڵانە بووە کە تووشی دەروونبرینداری بوون. فادیە ڕێگری لەمنداڵەکان دەکرد بۆئەوەی نەچنە ناو گرووپە چەکدارییەکانی وەک حووسییەکان، ئەلقاعیدە و ئەنسار شەریعە و ئەمەش بۆئەوەی منداڵەکان بەشدارنەبن لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن. فادیە چەندین بەڵگەی تووندووتیژی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی تووندووتیژییەکانی یەمەن ناردووە، کە لەلایەن گرووپی جۆراوجۆرەوە ئەنجامدراوە.[2]
فادیە نەجیب سابت | |
---|---|
نەتەوە | یەمەنی |
پەروەردە | پەیمانگای دەرچووانی ئێس ئای تی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
لە ساڵی ٢٠١٦ فادیە لەڕێگای پڕۆگرامێکی خوێندنەوە چووە ئەمریکا، دواتر بڕیاریدا ھەر لە ئەمریکا بۆ ماستەر بخوێنێت.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.