From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەدعەلی زەندی ناسراو بە عەلی زەندی (١٩٥٦ لە سنە - ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە تۆرۆنتۆ) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. عەلی زەندی باوکی دیمەن زەندی ئەکتەری کوردی شانۆ و سینەما بوو.[1]
عەلی زەندی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە قۆناغی منداڵی لەگەڵ ناسر ڕەزازی ھاوڕێ بوو و پێکەوە دەستیان کرد بە چالاکی لە بواری ھونەری مۆسیقادا. ئەو لە لای حەسەن کامکار فێری مۆسیقا بوو. زەندی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەو بوارە چالاک بوو و کاری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی وتنی کردەوە. عەلی زەندی یەکەم ھونەرمەندێک بوو کە شیعری ئەرمەنی لە پەرتەو کرماشانی بە شێوەی گۆرانی خوێند و لەسەر کاسێت تۆماری کردەوە.[1] [2]
عەلی زەندی بەدوای تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەیەکی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆچی دواییی کرد.[1] [3] [2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.