From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدوڵڵا حاجي يوسف موستەفا عەزام' ، لە ساڵى ١٩٤١ لە گوندى سيلەى سەر بە پارێزگاي جەنين لە فەلەستین دايك بووە.دايكى ناوى زەكيە ساڵح حوسێن ئەحمەد.
عەبدوڵڵا عەزام | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤١ز جەنين، فەلەستین |
مەرگ | ٢٤ی تشرینی دووەم ١٩٨٩ (تەمەنی ٤٧ ساڵ) پیشاوەری پاکستان |
ھۆکاری مەرگ | تیرۆرکردنی لەرێگا ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو |
نیشتەجێی | پاکستان |
نەتەوە | عەرەب |
پەروەردە | دکتۆرا |
پیشە | مامۆستا و ووتاربێژیی جیهادی |
حیزبی سیاسی | ئیخوان موسلمین |
ئایین | موسڵمان، سوننی |
خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لە گوندەكەى خۆیان تەواو كردووە و، دواتر لە كۆلێژى كشتوكاڵی بە پلەى باڵا تەواو کردووە،دواتر درێژەیی بە خوێندن دا لە زانكۆى دیمەشق،پاشان لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە زانكۆى ئەزهەر كردووە لە میسر.دواتر چووە بۆ عومانی پایتەختى ئەردەن، دواتر لە لایەن كۆلێژەوە نێررا بۆ ئەزهەر بۆ بەدەستهێنانى بروانامەى (دكتۆرا). لە بنچینەكانى فیقهى ئیسلامیدا، توانى ئەم بروانامەیەش لە ساڵى ١٩٧٣ بەدەست بهێنێت .لە ساڵى ١٩٨١ لەسەر داواكارى خۆى میوانداریكرا بۆ زانكۆى ئیسلامى نێودەوڵەتى لە ئیسلام ئابادى پایتەختى پاكستان لە وێدا بوو بە مامۆستا زانکۆ.
دواى ئەوەى بەرەى ڕۆژئاوا لەلايەن سوپاي ئيسرائيلەوە ساڵى ١٩٧٣ داگير دەكرێت،ڕوو دەكاتە ڕۆژهەڵاتى ئەردەن، لە پاڵ هەندێ لاوى ئەردەنى و فەلەستينى بە تايبەتى ئەوانەى سەر بە بزووتنەوەى ئيسلامى ئوردەنى دەستى كرد بە چالاكى سەربازى دژ بە ئيسرائيل،بۆيە لە باكوورى ئوردن بنكەيەكى بە ناوى بنكەى شيوخ دامەزراندن خۆيشی پلەى ئەميری پێ بەخشرا.دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٧٩ ئەفغانستانی داگیرکرد. ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەدەم بانگەوازی ئەو شێخ و مەلایانەی جیهانی ئیسلامی چوو کە داوایان لە موسڵمانانی هەموو جیهان دەکرد کەوا بۆ جیهاد لە دژی یەکێتیی سۆڤیەت ڕووبکەنە ئەفغانستان، بۆیە ئەو لە دوای ئەوەی ڕووی کردە ئەفغانستان لە ساڵى ١٩٨٢ دەستى كرد بە كارى جیهادى لەگەڵ موجاهیدانى ئەفغانی، لە ساڵى ١٩٨٤ هەستا بە دامەزراندنى نوسینگەى خزمەتگوزارى موجاهیدانى عەرەب لە بیشاوەرى پاكستان.عەبدوڵڵا عەزام بە باوکی جیهادی ئەفغانی ناسراوە،چونكە یەكەم كەس بوو كە توانى بەهۆى وتارو كتێبەكانییەوە لەو ماوەى كە لە خاكى ئەفغانستان بوو زیاتر لە (٣٥) هەزار گەنج لاوى جیهانی ئیسلامى لە تەواوى ناوچە جیاجیاكانى رابكێشێتە ناو جیهادى ئەفغانى.بۆیە ئەو لە بیشاوەر توانی ڤیزەو تەئشیراتى پاكستانى بدات بەو موجاهیدانەى كە دەیانەوێت لە وڵاتانى ترەوە بێن بۆ خاكى پاكستان و پاشان لەوێوە بیان نێرن بۆ ڕیزەكانى پێشەوەى بەرەى شەڕی ئەفغانستان.لە ساڵى ١٩٨٢ لە سەرانێكيدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لايەن رابيتەى لاوانى موسڵمانى ئەمريكى كۆڕێكى بۆ رێكخرا.جگە لەمەش عەزام بەژدارى زۆربەى شەرە سەختەكانى جیهادى ئەفغانى كردووە، لەوانەش شەرو پێكدا دانەكانى شاخە سەختەكانى نورستان و هندۆكۆش و كۆنار و بكتیكا .
ئوسامە بن لادەن یەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆر سەرسام بوو بە عەبدوڵڵا عەزام بە تایبەتی لەو ماوەیی کە عەزام لە عەرەبستانی سعوودی مامۆستابووە .بۆیە لە ماوەيي ساڵانى ١٩٨٤-١٩٨٨ ئوسامە بن لادن و عەبدوڵڵا عەزام زۆر لێك نزيك دەبنەوە،بەيەكەوە كارى جيهادى گەشە پێ دەدەن،ئەم لێك نزيك بوونەوە واى كرد بيرۆكەى جيهادى جيهانى دابڕێژن.
لە رۆژى ھەینی ٢٤ی تشرینی دووەم ١٩٨٩ عەزام و دوو كورى لە كاتێكدا بەرەو مزگەوتى سبع اللیل دەڕۆیشت بۆ ئەوەى وتارى هەینى بدات بەهۆی ٢٠ كيلۆگرام تى ئێن تى كە لە ئۆتۆمبێلەكەى چێنرابوو تێرۆر كران. لە بارەى تێرۆر كردنى عەزام بيروبۆچوونى جياواز هەيە.سەرچاوەكانى دەزگاى سيخوڕى ئەمريكى لەو باوەڕدان كە جياوازى بيروڕاى نێوان عەزام و بن لادەن واى لە ئوسامە کردووە پيلانى تيرۆكردنى لەدژى دابڕێژێت، چونكە دواى شكستى شەڕى سۆڤيەت دژبە موجاهيدان لە ئەفغانستان جياوازى نێوان ئەم دووانە ڕووى لە زيادى كرد، لە كۆتايي ساڵى ١٩٨٨ و سەرەتايي ١٩٨٩دا گەلێگ كێشە لە نێوانيادا دروست ببوو لەوانەش ئوسامە دەيويست سەربازگەى هاوكارى ببێتە پاشكۆي رێكخراوى ئەلقاعیدە،بەڵام عەزام ئەوە رەتكردووە عەزام دەيوويست ئەم سەربازگەيە بنكەیەكى بێلايەن بێت تەنها لاوانى جيهادى ئيسلام بۆ شەڕ ئامادە بكات. بەڵام سەرچاوە ئيسلاميەكان ئەم لێدوانانەى دەزگا سيخوڕييەكانى ئەمريكا رەت دەكەنەوە ئەوان پێيان وايە لەبەر ئەوەى عەزام رێبەرێكى گەورەيي جيهادى ئيسلام بوو دژ بە ئەمريكا و زايۆنيزم بە تايبەتى دوايي كۆتايي هاتنى شەڕ لەگەل سۆڤيەت، بۆيە ئەمە بە هۆكارێك دەزانن بەوەى ئەمريكا فشارى خستبێتە سەر هەر یەک لە پاكستان و ئوردن پرۆسەى تيرۆركردنى عەزام بە ئەنجام بگەینن، هەرچەندە تا ئێستا هيچ بەڵگەیەک نيیە سەبارەت بە تيرۆر كردنەكەى .
داڕێژە:ئیسلامیزم
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.