From Wikipedia, the free encyclopedia
عەباس حەقیقی ناسراو بە حەقیقی (لەدایکبووی ١٩٠٢ لە قەرەباغ، بۆکان - مردووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە بۆکان) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. ئەو جگە لە ھونراوەکانی خۆی، بە ھۆی وەرگێڕانی گوڵستان و بووستانی سەعدی، کیمیای سعادتی غەزالی و کۆمەڵێک لە غەزەلەکانی حافز بە کوردی ناسراوە.
حەقیقی لە ئێلی دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بووە و ساڵی ١٢٨٤ی ھەتاوی لە دایک بووە. بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەقز دەستی بە خوێندن کردووە و لە ماڵیش لەلای باوکی (گوڵستان و بووستان)ی سەعدی و (کیمیای سعادت) و کتێبگەلی لەم جۆرەی خوێندووە. لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەست داوە و ئیتر خۆی و دایکی ماونەتەوە. حەزی لە شیعر و خوێندنەوەی کتێب بووە و لە چواردە ساڵییەوە شیعری وتووە. بۆ درێژەی خوێندن نێردراوەتە گوندەکانی ئیسکی بەغدا و باخچە و لەوێ ئاوات و خاڵەمین ھاوپۆلی بوون.
ساڵی ١٩٣٤ وەک کارمەند لە شارەکانی بۆکان و مەھاباد نیشتەجێ بووە. لە کۆماری کوردستاندا حەقیقی بە نازناوی (ع. ھونەر) چووەتە جەرگەی خەباتی دژ بە پەھلەوی. بە شیعری «خەوی غەفڵەت» لە گۆڤاری نیشتمان ژمارەکانی ٧، ٨ و ٩دا تەکانێکی بە شیعری نیشتمانی ئەو سەردەمەدا داوە. حەقیقی گوڵستان و بووستانی سەعدی، کیمیای سعادتی غەزالی و سەد غەزەلێکی حافزی بە کوردی وەرگەڕاندووەتەوە. ساڵی ١٩٦٣ لە بۆکان خانەنشین کراوە.
لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (٢٦ی بەفرانباری ١٣٧٥ی ھەتاوی)، ١٢ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێکی دوو مانگانە بۆ ئاڵمان و ھۆلەند لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووە و ڕۆژێک دواتر بە بەشداری شاعیران و نووسەران و ھونەرمەندان و خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەوروبەر لە گۆڕستانی ئەم شارە بە خاک سپێردراوە.[1]
لە بۆکان قوتابخانەیەک و کتێبخانەیەکی گشتی بە ناو عەباس حەقیقی ناو نراوەتەوە. ماڵی عەباس حەقیقی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن لیژنەی شار و شارداریی بۆکان کڕدرا[3] و لەتێدا «مۆزەخانەی کەسایەتییە ناودارەکانی بۆکان» ساز کرا. ھەروەھا کۆڵانی تەنیشتی مۆزەخانەکە ناوی «گوزەری حەقیقی»ی لەسەری دانراوە و لە نیسانی ٢٠٢٤ پەیکەرەیەکی عەباس حەقیقیش لەتێدا ھەڵکراوەتەوە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.