From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی گۆگەمیلا (بە یۆنانی: Γαυγάμηλα) یان شەڕی ئاربیلا،(بەکوردی :جۆگەمەلە)، شەڕێک بووە کە لە نێوان سوپای ئەسکەندەری مەزن و سوپای ھەخامەنشیەکان لە ساڵی ٣٣١ی پێش زایین و لە نزیکیی شاری ئێستای ھەولێردا ڕووی داوە. ئەگەرچی ژمارەی ھێزەکانی ئەسکەندەر زۆر کەمتر بووە بەڵام بە ھۆی ھاریکاری خەڵکانی پاشماوەی مادەکان لەھەولێر و شارەزایی لە تەکنیکەکانی شەڕدا سەرکەوتن. کاتێک لەشکری ئەسکەندەر لە نەینەوا بەرەو ھەولێر ھات خەڵکەکە ھانی شەرکەرانیان دا کە لە زێی کەلەک بپەرنەوە بێ ترس بەمەلە وە وەک ھاندانێک زێیەکەیان وەک جۆگەلە داناساند و ھاواریان دەکرد جۆگەمەلە ھەربەم ھۆیەوە جەنگەکەیان بە جۆگەمەلە یاخود گۆگەمێلە ناونا ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆی لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لەئەنجامی ئەم شەڕەدا ناوچەکە کە کوردستان دەگرێتەوە تا ساڵی ٢٢٦ زایینی واتە بۆماوەی ٥٥٧ ساڵ لەژێر حوکمڕانی یۆناییەکان مایەوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی گۆگەمیلا تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.