From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی ٢٠١٤ی موسڵ لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا دەستی پێ کرد، کاتێک کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (بەکورتی: داعش) و هێزە هاوپەیمانەکانی هێرشێکی گەورەیان کردە سەر باکوری عێراق و دژ بە حکوومەتی عێراق جەنگان، ئەمە جگە لەوەی کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا لە پارێزگای ئەنبار شەڕ لەنێوان هەردوو لا درووست بووبوو.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شەڕی ٢٠١٤ی مووسڵ | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە یاخیبوون لە عێراق، درێژەکێشانی شەڕی ناوخۆیی سووریا و شەڕی دژە تێرۆر | |||||||
بارودۆخۆی عێراق لەتەمموزی ٢٠١٤ ـەوە. ڕەساسی - خاکی کۆنترۆڵکراو لەلایەن یاخیبووان. زەرد - خاکی کوردی. بۆ نەخشەیەکی ئێستاکی بارودۆخی سەربازی، بڕوانە ئێرە. |
|||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
کۆماری عێراق
بەپاڵپشتیکردنی: کوردستان | دەوڵەتی ئیسلامی[15]
پەڕگە:IAILogo.png سووپای ئیسلامی عێراق[17] دڵسۆزانی حیزبی بەعس[19][20][21]
|
||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
نووری مالیکی قاسم سولەیمانی | ئەبووبەکر بەغدادی ئیسماعیل جبووری |
||||||
هێز | |||||||
٢٥٠٠٠[28]- ٣٠٠٠٠[29] (دوو بەشی سووپا) ١٠٠٠٠ پۆلیسی فیدراڵی ٣٠٠٠٠ پۆلیسی ناوخۆی ٢٠٠٠ چەکداری هێزی قوودس[9] ≈٣٠٠ ڕاوێژکاری سەربازی ئەمەریکی[30][31][32] ٨٠٠٠٠ - ١٩٠٠٠٠[33] | ١٥٠٠٠~[28][34] | ||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
بەگووتەی یاخیبووان: ١٠٠٠ - ١٧٠٠ لەسێدارەدراو[35][36] لە ٤٥٠٠ گیراو[37] بەگووتەی حکوومەت: سەدان کوژراو،[38] ١٩٠٠ ونبوو،[39] ٩٠٠٠٠ هەڵهاتوو[40] | ٦٠٧+ کوژراو (بەگووتەی حکوومەت و سەرچاوەی سەربەخۆ)[35][48][49][50][51][52] | ||||||
١٢٣٥–١٢٦٥ کوژراوی سیڤیل (تا ٢٥ی حوزەیران)[53][54][55] | |||||||
٩٥ هاوڵاتی تورک گیران[57] |
داعش و هاوپەیمانانی چەند شار و ناوچەیەکیان گرت، بەدەستپێک لە هەرێرشکردنە سەر سامەڕا لە ٥ی حوزەیراندا، دوا بەدوای ئەویش لەشەوی ٩ی حوزەیراندا مووسڵ و دواتریش لە ١١ی حوزەیراندا تکریتیان گرت. پاش هەڵهاتنی سپای عێراق لەدەست چەکدارانی داعش و هەوپەیمانانی بەرەو باشوور و خوارووی بەرەی جەنگ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەواوی شاری کەرکووکی کۆنترۆڵکرد، کە شارێکی جێناکۆکی نێوان جکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیراندا، عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئەردەن و سوریا لەدەست دا. سەرۆک وەزیرانی عێراق، نووری مالیکی، لە ڕۆژی ١٠ی حوزەیراندا داوای کرد کە باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕابگەیەنرێت، ئەمەش پاش هێرش بۆ سەر موسڵ، کە لەشەوی هەمان ڕێکەوتدا گیرا. سەرباری ئەو قەیرانی ئاسایشەی کە وڵاتی تێکەوتبوو، بەڵام پەرلەمانی عێراق ڕێگەی نەدا مالیکی باری نائاسایی ڕابگەیەنێت؛ زۆرێک لە نوێنەرانی عەرەبە سووننەکان و کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد بەهۆی ئەوەی کە دژی فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی مالیکی بوون.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.