From Wikipedia, the free encyclopedia
شەمامە (ناوی زانستی: Cucumis Shemma L.) مێوەیەکی بچووکی بۆنخۆشە لە بنەماڵەی کاڵەک. لە کوردەواریدا دڵدارەکان شەمامەیان بە دیاری بە یەکتر داوە. وشەی شەمامە عەرەبییە و واتە شتی زۆر بۆنخۆش.
نالی لە بەیتێکدا دەڵێ:
لە بوستانی ئیرەمدا قەد نیە وەک
شەمامەی وەک شەمامەی وەک شەمامەی
ناری دەڵێ:
حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی
عەیشی سوورم پێ دەکا ھەردەم بە شین
مەولانای ڕۆمی دەڵێ:
یار دستنبو بە دستم داد و دستم بو گرفت
وە چە دستنبو کە دستم بوی دست او گرفت
کە دستنبو ھەمان شەمامەیە. واتە یار شەمامەی دا بە دەستمەوە و دەستم شەمیمی شەمامەکەی گرت. چ شەمامەیەک بوو کە دەستم بۆنی دەستی یاریشی وەرگرت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.