From Wikipedia, the free encyclopedia
شەقامی یانگ (بە ئینگلیزی: Yonge Street) بریتییە لە شەقامێکی سەرەکی شاری تۆرنتۆ لە ھەرێمی ئۆنتاریۆی وڵاتی کەنەدا.[1][2][3] بە درێژترین شەقامی جیھان دادەنرێت بەپێی پێوەری گینس، بەیەکێک لە شاکارە مێژووی نیشتمانییەکانی کەنەدا دادەنرێت. گرنگی ئەم شەقامە بۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە بنەچەی داڕشتنی نەخشەی شارەکە و دابەشکارییە دانیشتووانییەکانی بووە، کە بنچینەی دامەزراندنی شەقامە سەرەکییەکان بووە (بە ئینگلیزی: Concession Roads) کە گەڕەک و شەقامەکان لەوەوە داڕێژراون و زەوییەکانی ئۆنتاریۆ و دەوروبەری بەگوێرەی ئەم شەقامەوە ھێلکاریان بۆکراوە کە ھەر لەسەتاوە لەژێر ئەژموونی ئینگلیزەکان بووە دژ بە فەرەنسییەکان، شەقامی یانگ یەکەم شوێن بووە لە کەنەدا کە ھێلی ھۆینی میترۆی بۆ دروست کراوە، کە شارەکەی دابەش کردوە بۆ دوو بەر بەری خۆرھەڵات و بەری خۆراوا، ئەم شەقامە چەندین شوێنی سەرنج ڕاکێش لەخۆ دەگرێت لە شوێنەکانی وەک ڕێستورانت و چایخانە و چێشتخانە و مۆزەخانە و ھۆلەکانی سینەما و شانۆ، وەک مەڵبەندی ئیتن تۆرەنتۆ (بە ئینگلیزی: Eaton Centre)، گۆرەپانی یانگ دەنداس (بە ئینگلیزی: Yonge-Dundas Square، ناوەندی مێژوویی ھۆکی (بە ئینگلیزی: Hockey Hall of Fame).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.