From Wikipedia, the free encyclopedia
شەفیقە قورەیشی چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[1] لە ساڵی ٢٠١٠ بووەتە پۆلیسی کۆلۆنێل و بەڕێبەری بەڕێوبەرایەتی مافەکانی منداڵان، مرۆڤ و جێندەری لە وەزارەتی ناوخۆی ئفغانستان.[2][3] ئەو دامەزرێنەر و ڕێبەری گرووپی ستراتیژی دامەزراندنی جێندەری، کە ئامانجی ھێنانەسەرکاری ٥٠٠٠ ژنە بۆ کارکردنیان لەوەزارەتی ناوخۆ ھەروەھا زیادکردنی ئامنجی کارکردنی وەزارەکەتە بۆ خزمەتکردنی ژنان.[2] ھەروەھا کاری کردووە بۆ وشیارکردنەوە و یارمەتی ژنان لە ئاگاداربوون لە منداڵ، تەندرووستیان، دەروونیان و بەرزکردنەوەی توانای بەرگری.[2] ئەو توانی لەبەشی پۆلیس چەندجارێک پلەکەی بەرزبکریتەوە، ئەمەش لەوکاتەی ئەم پلەبەرزکردنەوەیە بۆ ژنان فەرامۆشکرابوو بۆ چەند ساڵێک. لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١، لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئەوا لەکارەکەی دوورخرابوویەوە.[4][5]
لە ئازاری ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی وەرگرت.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.