From Wikipedia, the free encyclopedia
شەری جەمەل ئەم شەرە لە ساڵی ٣٦ی کۆچی لە بەسرە لە نێوان لایەنگرانی عائیشە کچی ئەبوبەکر و عەلی کوڕی ئەبووتالیب کە کوری مامی پێغەمبەر وخەلیفەی چوارەمی ڕاشدین بوو ڕوویدا. ئەم شەرە بەھۆی ئەوەی کەعائشە لە مەککە تابەسرا بە حوشتر دەروات ناونراوە جەمەل، سەرەتای شەرەکە بەکوژرانی خەلیفەی سێیەمی ڕاشدین عوسمان کوڕی عەفان دەست پێدەکات چونکە ھەرئەو ڕۆژەی کەعوسمان دەکوژرێت عەلی دەکرێتە خەلیفەو عەلیش بەڵێن دەدات کەبکوژانی عوسمان سزابدات بەڵام ناوبراو ئەو مەسەلەیە دوادەخات ودوو لەھاوەڵەکانی پێغەمبەر تەلحە کوڕی عوبەیدوڵڵا و زوبەیر کوڕی عەوام دەچنە لای عائشە وداوای لێدەکەن کەپشتگیرییان بکات بۆئەوەی عەلی ناچار بکەن بکوژانی عوسمان سزابدات وئەویش ڕازی دەبێت بەڵام بەبۆچونی شیعەکان عائشە تەڵحە و زوبێری ھانداوە بۆ ھەڵگەرانەوە لەعەلی سەرەتای کارەکانی عائشە لەمەککەوە دەست پێدەکات ھانی خەڵک دەدەن بۆھەڵگەرانەوە لەخەلافەت چونکە عەلی بێدەنگی ھەڵبژاردووە لەبەرامبەر خوێنی عوسماندا وکاتێک کەعەلی ئەمە دەبیستێت سوپایەک لەکوفەوە بەرێ دەخات بەرەو مەککە، ھەریەک لەعائشە وتەڵحەو زوبێریش وسوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە وبەرەو بەسرا بەرێدەکەون. دووسوپا لەبەسرا بەرامبەر یەکتر دەگرن چەد ڕۆژێک وەفدەکان دێن ودەچن ودەیانەوێ شەر ڕوونەدات بەڵام لەکۆتاییدا شەرەکە دەبێت و دە ھەزارکەس لەسوپاکەی عائشە دەکوژرێت کەژمارەیان بیست ھەزار کەس بوو، وپێنج ھەزار کەسیش لەسوپاکەی عەلی دەکوژرێت کەئەوانیش ژمارەیان بیست ھەزار کەس بووە لەم شەرەدا سوپاکەی عەلی سەرکەوت وھەرییەک لەتەڵحە و زوبێر کوژران وعائشەش بەدیل گیرا ولەلایەن عەلییەوە نێردرایەوە بۆ مەککە بەڵام دوبەرەکی ودوژمنایەتی لەنێوان موسوڵمانەکاندا دەستی پێکرد ودوای کوژرانی عەلی دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات لەلایەن بەنی ئومەیە کەھەرییەک لەعوسمان وعائیشەش سەربەو ھۆزەن دوژمنایەتییەکە قووڵتر بوەوە بەکوژرانی کورەکانی عەلی (حسێن وعەباس وحسن) لەلایەن یەزیدی کوری معاوییەوە شیعە و سونە لەسەر ئەم ڕووداوە پەنجەی تاوان بۆیەکتر درێژ دەکرێت وھەرییەکەیان کۆمەڵێک بەڵگە بۆ تاوانبار کردنی ئەوی دی دێنێتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی جەمەل تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.