From Wikipedia, the free encyclopedia
شێخ ڕەشید لۆلانی (ناوی تەواو:ڕەشید محەمەد شەریف). لە ساڵی ١٨٨٢ لە ناوچەی برادۆست لەدایکبووە. یەکێک بوو لە شێخەکانی ھۆزی برادۆست. لە سەرەتای تەمەنیدا بۆ خوێندن چووە بۆ وڵاتی ئێران، دواتر گەڕاوەتە بۆ گوندی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لە تەکیەی تایبەتی وانەی بە ڕێژەیەکی زۆر لە فێرخوازان وتووەتەوە و بوون بە سۆفی. لەساڵی ١٩٦٢ بەھۆی ناھەمواری باری سیاسی ناوچەکە لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی ئیسکان نیشتەجێ دەبێت.
شێخ ڕەشیدی لۆلانی لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوایی عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێڕاق لە شاری موسڵ لە نزیک گۆڕی نەبی یونس نێژراوە.[1] لە ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی ٧ی ٢٠١٤ لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لە شوێنەوار و مەزارەکانی تر، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە مەزارەکەی تەقێنرایەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.