From Wikipedia, the free encyclopedia
کێیەتی یا ناسنامە یا پێناسە یا شوناس سەرجەم ئەو شتانەیە کە دەبنە نیشانەی تایبەتیی کەسێک (یا کۆمەڵێک): دانستەکانی و بیروبڕواکانی و چۆنایەتیگەلی کەسایەتی و ڕواڵەت و حاڵەت و قەڵافەتی.
لە کومەڵناسیدا، پێداگری لەسەر کێیەتیی بەکۆمەڵە، کە تێیدا کێیەتیی تاک بەتوندی بەستراوە بە ڕۆڵ و دەوری لە کۆمەڵدا. وەک پیتەر بورک دەڵێ، «کێیەتی پێمان دەبێژێ ئێمە کێین و کەسانی تریش ئاگادار دەکاتەوە کە ئێمە کێین.» دوابەدوای ئەوە، کێیەتی ھەڵسوکەوت و ئاکارمان ڕێبەرایەتی دەکا، بە «باوکان» نیشان دەدا کە چۆن وەک «باوک» ھەڵسوکەوت بکەن و، بە «پەرستاران» دەڵێ چۆن وەک «پەرستار» بجووڵنەوە.[1]
لە دەروونناسیدا، مەبەست لە کێیەتی زۆرتر کێیەتیی کەسەکانە، یانی ئەو چۆنیەتی و تایبەتییە جیاوازانە کە تاکەکەس بێوێنە و بێھاوتا دەکا.[2][3] لێرە، کێیەتی بەتوندی بەستراوە بە «لە خۆ تێگەیشتن» (self-concept) و «خۆ وێناکردن» (self-image) و «خۆ بە ھێژا زانین» (self-esteem) و تاکایەتییەوە. [4] کێیەتیی تاک جێگرتووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا گرێدراوە بە تانوپۆ و ھەلومەرجەوە و، ھەر خەریکی خۆڕاھێنان و گۆڕانە. کێیەتیی ھەر کەس، سەرەڕای سروشتی وەک ئاو ڕەوانی، بە ھۆی ئەوە کە بنەڕەتی لە ھەستکردن بە «خۆ»یەکی بێناوبڕ و بەردەوامدا چەقیوە، ئەغڵەب بە چەشنی کاتەگۆرییەکی سەقامگیر و ھەمیشەحازر دەرکی پێ دەکرێ.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.