From Wikipedia, the free encyclopedia
خوای گه‌وره شوعه‌یبی نارد بۆ خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن، گوندی مه‌دیه‌ن ده‌كه‌وێته نێوان شام و حیجازه‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و پیان ده‌وترا(أصحاب الأیكة) واته: خاوه‌نانی باخه‌كان، هه‌روه‌ها له بازرگانیدا شاره‌زا بوون، چونكه گونده‌كه‌یان ده‌كه‌وته سه‌ر شاڕێگای بازرگانی گه‌وره‌ی نێوان شام و یه‌مه‌ن له‌لایه‌ك و له‌نێوان میسڕ و عێراقیش له‌لایه‌كی تره‌وه. قه‌ومی مه‌دیه‌ن باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره نه‌بوو، هاوه‌ڵیان بۆ په‌یدا ده‌كرد، خراپترین خه‌ڵك بوون له مامهڵهداو له كاری پێوانه‌و كێشانهیاندا دزییان ده‌كرد، كێشانه‌یان سووك ده‌كێشا، ڕێگایان به كاروانه‌كان ده‌گرت و تاڵانیان ده‌كردن، خراپه‌یان له زه‌ویدا بڵاوده‌كرده‌وه‌و رقیان له خواپه‌رستی بوو، گوێیان نه‌ئه‌دا به حسابی ڕۆژی قیامه‌ت و له سزای خوای گه‌وره نه‌ده‌ترسان، خوای گه‌وره‌ش شوعه‌یبی له ناو خۆیاندا كرد به پێغه‌مبه‌ر تا ئاگاداریان بكاته‌وه.
شوعه‌یب به خه‌ڵكه‌كه‌ی وت: ئه‌ى قه‌ومه‌كه‌م ته‌نها خوا بپه‌رستن چونكه جگه له‌و خوایه‌كی تر نییه، كێشانه‌ش كه‌م مه‌كه‌نه‌وه من ده‌تانبینم حاڵتان باشه‌و له خۆشیدان، چونكه ئه‌ترسم رۆژێك ئازار ڕووتان تێبكات و ده‌ورتان بدات. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م با كێشانه‌تان ته‌واو بێت، شتی خه‌ڵكیش به‌بێ نرخ سه‌یر مه‌كه‌ن، خراپه‌كاری له زه‌ویدا بڵاومهكهنهوه. شوعه‌یب وتی: خه‌ڵكینه ئه‌و قازانجه‌ی له بازرگانیدا به حه‌ڵاڵ ده‌ستان ده‌كه‌وێ باشتره له‌وه‌ی به حه‌رام و سته‌مكاری و زه‌وت كردن ده‌ستان ئه‌كه‌وێ، چونكه ئه‌وانه‌ی به تاوان و ده‌ست بڕین سامان كۆده‌كه‌نه‌وه پاشه‌ڕۆژیان هه‌ر تێداچوون ده‌بێ، من دڵسۆزی ئێوه‌م ئه‌گه‌ر به قسه‌م ده‌كه‌ن، خوای گه‌وره خۆیشی چاودێره و ئاگای لێتانه چی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی به گاڵته پێكردنه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه، وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئایا نوێژه‌كانت فرمانت پێده‌كات وازبێنین له‌و بتانه‌ی باووباپیرانمان ده‌یانپه‌رست، یان واز له كه‌می كێشانه‌مان بێنین... پاشان به گاڵته‌وه وتیان: دیاره تۆ زۆر ژیر‌و ئاقڵی. شوعه‌یب زۆر به نه‌رمونیانی ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و زۆر به ئارام بوو له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵام قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌و شێوازه جوانه‌ى شوعه‌یب كاری تێنه‌كردن تا ده‌هات زیاتر له شوعه‌یب توڕه‌ده‌بوون.
قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: تۆ پیاوێكی لاوازی هیچ ده‌سه‌ڵاتت نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناوت به‌رین كه‌س ناتوانێ به‌رگریت لێبكات! هه‌روه‌ها وتیان: ئه‌گه‌ر له به‌ر خزموكهسهكارت نه‌بووایه كه له ئێمه‌ن به‌رد بارانمان دهكردىو دهمانكوشتی. شوعه‌یب وتی: ئایا ئێوه له خوای باڵاده‌ست ناترسن و له كه‌سوكاری من ده‌ترسن و شه‌رم ده‌كه‌ن. شوعه‌یب وتی: خه‌ڵكینه بزانن خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو شتێكه‌و چاوی لێتانه چی ده‌كه‌ن، داواتان لێئه‌كه‌م دڵگرانی و دووبه‌ره‌كیتان له‌گه‌ڵ من واتان لێنه‌كات له سه‌ر دڵره‌قی به‌رده‌وام بن و توڕه‌یی خوای گه‌وره مه‌هێننه سه‌ر خۆتان، ئه‌ی نه‌تان بینی خوای گه‌وره چۆن سزای نارد بۆ قه‌ومی نوح و هودو صالح خۆ قه‌ومی لوطیش له ئێوه‌وه دوور نییه نه‌تان بینی چی‌یان لێ به‌سه‌ر هات! له‌كۆتاییشدا ده‌سه‌ڵاتداران و خۆبه‌زل زانه‌كان هیچیان به دهستهوهنهماو سوور بوون له‌سه‌ر خراپه‌كاری و هه‌ڕه‌شه‌یان له شوعه‌یب كرد‌و وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێهێناوی یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئێمه، یان له‌م شاره‌دا ده‌رتان ده‌كه‌ین، چونكه وادیاره تۆ تووشی ئه‌فسانه‌و سیحر هاتوویت، تۆ كه‌سێكی وه‌ك ئێمه وایت و پێغه‌مبه‌ر نیت، ئێمه تۆ به درۆزن ده‌زانین، ئه‌گه‌ر واش نییه‌و ڕاست ده‌كه‌یت ئه‌وه بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌كه.
خوای گه‌وره ماوه‌یه‌كى زۆری دانێ تا بیربكه‌نه‌وه، شوعه‌یبیش وه‌ك باوكێك و مامۆستایه‌ك به ئارامی و به نه‌رمونیانی زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵدان، به‌ڵام خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن باوه‌ڕیان نه‌هێناو له سه‌ر خراپه‌كاری به‌رده‌وام بوون، ئیتر خوای گه‌وره وه‌ك چۆن گه‌لانی خراپه‌كاری پێشووی له‌ناوبرد ـ هه‌ر گه‌له‌ی به جۆرێك ـ، سزای بۆ مه‌دیه‌نیش نارد، گرمه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ى بۆ ناردن و دنیای لێ هێنانه‌وه یه‌ك و هه‌موویان تێداچوون، ته‌نها شوعه‌یب و بڕوادارانی هاوه‌ڵی نه‌بێ خوای گه‌وره پاراستنىو رزگاری كردن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شوعەیب تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.