زاراوەی سیستەمی خۆراک باس لە پرۆسەی بەیەکەوە بەستراو دەکات کە کاریگەرییان لەسەر ژیواندن، خۆراک، تەندروستی، گەشەپێدانی کۆمەڵگا و کشتوکاڵ ھەیە. سیستەمی خۆراک ھەموو پرۆسەکان و ژێرخانی پەیوەست بە خۆراکدانی دانیشتووانێک لەخۆدەگرێت و گەشەکردن، دروێنەکردن، پرۆسێسکردن، پاکەتکردن، گواستنەوە، بازاڕکردن، بەکارھێنان، دابەشکردن و فڕێدانی خۆراک و شتومەکی پەیوەندیدار بە خۆراک لەخۆدەگرێت. ھەروەھا سیستەمی خۆراک ئەو زانیاری و بەرھەمە پێویستانە لەخۆدەگرێت کە لە ھەریەکێک لەم ھەنگاوانەدا بەرھەم دەھێنرێن. سیستەمی خۆراک لەناو سیستەمی خۆراکی کشتوکاڵی دا جێگیرکراوە کە کۆمەڵێک ئەکتەر و چالاکییە بەھا زیادکراوەکانی پەیوەندیداریان لە بەرھەمھێنانی سەرەتایی خۆراک و بەرھەمە کشتوکاڵییە غەیرە خۆراکییەکان، ھەروەھا لە ھەڵگرتنی خۆراک، چەسپاندن، بەڕێوەبردنی دوای دروێنەکردن لەخۆدەگرێت. ھەروەھا گواستنەوە، پرۆسێسکردن، دابەشکردن، بەبازاڕکردن، فڕێدان و بەکارھێنان لەخۆدەگرێت.[1] سیستەمی خۆراک لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و ژینگەیی کاردەکات و لەژێر کاریگەریدایە. ھەروەھا سیستەمی خۆراک پێویستی بە سەرچاوەی مرۆیی ھەیە بۆ دابینکردنی ھێزی کار و لێکۆڵینەوە و پەروەردە.[2][3]

Thumb
نەخشەی بەرھەمھێنانی گەنمی جیھانی

بەپێی دەستەی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا، سیستەمی خۆراکی جیھان, بە ھەموو پیشەسازییە جیاوازەکانی بەشدار لە سیستەمی خۆراکی بەردەوام و ئاسایی، ھەلی کار بۆ یەک ملیار کەس دابین دەکات.[4] سیستەمی خۆراکی جیھانی بەھۆی کێشەکانی ئاسایشی خۆراکی جیھانی کە بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و فشارە نا کەشوھەوایییەکان لەسەر سیستەمەکە دروست بووە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە.[5] نزیکەی ٣٤٪ی کۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی پەیوەندی بە سیستەمی خۆراکی جیھانییەوە ھەیە.[6][7][5] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، پێداچوونەوەیەک بە بەڵگەکان لە یەکێتی ئەورووپادا دەرکەوت کە دەردانی گازی ژەھراوی لە سیستەمی خۆراکدا لەسەر ڕێڕەوی زیادبوونە بە ڕێژەی ٣٠–٤٠٪ تا ساڵی ٢٠٥٠ بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و گۆڕانی خۆراک.[8] بەپێی ڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵ, بنیاتنانی خۆڕاگری لە سیستەمی کشتوکاڵی دا زۆر گرنگە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم سیستێمانە دەبێت توانای گەرەنتی و بەردەوامیان ھەبێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوون و دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی پێویست و سەلامەت و خۆراکی بۆ ھەمووان لە بەرامبەر ھەر پەککەوتنێکدا و ئەم سیستێمانە دەبێت پارێزگارییان لێبکرێت. ھەروەھا دەبیت بژێوی چالاکوانان لە سیستمی کشتوکاڵی دا بپارێزرێت.[9]

گواستنەوەی جیھان بۆ سیستەمێکی خۆراکی بەردەوام زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیھانییەکانی وەک گۆڕانی کەشوھەوا، برسێتی، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو و دارستانبڕین. چارەسەرکردنی کێشەکان لە ھەر قۆناغێکی سیستەمەکەدا دەتوانێت کاریگەری ھەبێت لەسەر ئاستی ئەم سیستەمەی ئێستا (سیستەمێک کە ٣٠–٤٠٪ی خۆراکی بەرھەم ھێنراو لە دوای دروێنەکردنەوە بۆ فرۆشتنی تاکەکەسی و بەکاربەر لەدەست دەچێت)[10] کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە دوای دروێنەکردن باشتر دەبێت کاریگەرییە ژینگەیییەکانی کشتوکاڵی وەک کاریگەرییەکانی بەکارھێنانی زەوی، و نرخی خۆراک کەمدەکاتەوە یان ڕێگری لە کەمیی دەکات. سیاسەتی نێودەوڵەتی زیاتر لە ڕوانگەی سیستەمی خۆراکییەوە لە سیاسەت نزیک بووەتەوە. ئامانجی دووەمی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی سفر و ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام ١٢ : "بەکارھێنان و بەرھەمھێنانی بەرپرسیارانە" جەخت لەسەر گرنگیدان بە سیستەمی خۆراکی بەردەوام دەکەنەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢١، نەتەوە یەکگرتووەکان میوانداری یەکەمین لووتکەی سیستەمی خۆراکی کرد.[11]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.