From Wikipedia, the free encyclopedia
سیتی موسداح مولیا چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ئیندەنووسیا.[1] کە یەکەم ژنە پڕۆفیسۆری توێژەرە لە پەیمانگای زانستی ئەندەنووسی، کە لەوێ کاردەکات وەک مامۆستای زانستە ئیسلامییەکان.[2][3] لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧، بۆتە سەرۆکی ڕێکخراوی ناحکومی بەناوی کۆنفڕانسی ئەندەنووسی بۆ ئاشتی ئایینی.
لە ساڵی ١٩٩٧، یەکەم ژن بوو دکتۆرا لە فیکری ئیسلامی بەدەستبھێنێت. لە ماوەی ١٩٩٩ تاکوو ٢٠٠٧، ڕاوێژکاری باڵا بووە لە وەزارەتی ئایینی ئیندەووسیا، لە ساڵی ٢٠٠٤، لەگەڵ گرووپێک ڕەشنووسی یاسایەکیان بۆ قەدەغەکردنی ھاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵان ئامادەکرد.[2] سیتی لە ساڵی ٢٠٠٣، کتێبێکی لەسەر ئیسلام ڕەخنە لە فرەژنی دەگرێت نووسی، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤، کتێبێکی دیکەی بەناوی گۆڕانخوازی ژنە موسڵمان نووسی دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥، کتێبێکی دیکەی نووسی بەناوی ئیسلام و ئیلھامی یەکسانی ڕەگەزی.
لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئیتالیا، خەڵاتی تیام ھین پێدرا.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.