From Wikipedia, the free encyclopedia
سوڕی کارەبا (ئینگلیزی: Electrical network) سوڕی کارەبا بەرھەم دێت لە ئەنجامی پێکبەستنی چەندین ئامێری دووجەمسەر کە بەیەکەوە تۆڕێکی داخراو سازدەکەن. وەبۆدەستکەوتنی سوڕێکی کارەبای ساکار پێویستمان بە پیلێک و گلۆپێک دەبێت. لەکاتی داخستنی سوڕەکە دەبینین گلۆپەکە دادەگیرسێت وە ئەمەش بەھۆی ڕەت بوونی تەزووی کارەباوەیە.
ناونراوە بە سوڕی کارەبایی ئەمیش بەھۆی ئەوەی تەزوەکە لەو بازنەیە خول دەخواتەوە کە بەستراوە بەشێوەی سوڕ یان بازنە.
تەزووی کارەبایەکە، کە بەناو تەزبەرەکە ڕەت دەبێت کارلێک دەکات بەھۆی جولەی ئایۆنەکانەوە -کەبریتین لە تەنۆچکەی بارگەکراوی کارەبایی کۆ و کەم -بەڵام ئەلیکترۆنەکان بارگەی جولاوی تەزبەرەکەن، ئایۆنەکانیش بە ھەردوو جۆری کۆ و کەم بریتین لە بارگەگری جولاوەی کارلێکە شیکراوەکان ھەروەک چۆن پیل کاردەکاتات.
کلیلی تەزوەکە دەست دەگرێت بەسەر کارکردن و لەکاربردنی گلۆپەکە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پێک بەسترا ئەوە گلۆپەکە دادەگیرسێت، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە داخراوە. ئەگەر ھاتوو سوڕەکە پچرا ئەوە گلۆپەکە دەکوژێتەوە، ئەوکات دەڵێین سوڕەکە کراوەیە.
سوڕی کارەبای ساکار دوو جەمسەرەو بەیەکەوە بەستراون بەھۆی تەزبەرەوە (گەیەنەر)، کە بریتیە لە لەسەرچاوەیەکی وزەو کلیلێک و ئامێرێکی کارەبایی (گلۆپ، رادیۆ، ساردکەر،... تاکۆتایی).
ڕێگاکانی شیکردنەوە بریتین لەکۆمەڵە ڕێگایەک کەبەھۆیەوە بڕ و چۆنیەتی و ئامرازەکانی سوڕەکان دەزانین لەگەڵ ئەرکەکانیان، بۆنمونە:ئەگەر بتەوێت سوڕێکت دەست بکەوێت بەبڕی 1 مل ئەمپێر لەکاتێک گلۆپێکت پێ بدەن کەتوانای بەرگەگرتنی لە200 ئۆم زیاتر نیە، تۆ ھەڵدەستی بە ژماردنی توانا کارەباییەکان بەگوێرەی یاسای ئۆم:
کەواتە تۆ پێویستت بە پیلێکە کە تواناکەی 0.2 ڤۆڵت بێت.
1) لە سادەترین و گرنگترین یاساکانی تەزووی کارەبایی:یاسای ئۆمە کەباس لەپەیوەندی تەزووی کارەباو توانای بەرگەگرتنی دەکات کە تەزوو بە (ت) نیشانەدەکرێت و توانای بەرگەگرتنیش بە (ب) نیشانە دەکەین وە جیاوزیەکەشی بە (ڤ)، ئەوەی خوارەوە پوختەی یاسایەکەیە:
(ڤ = ب * ت یان V = I*R)
2) یاسای کیرشۆف بریتیە لەدوو یاسا بۆ چارەسەری سوڕە کارەباییەکان:
3) بیردۆزی تیفینین و نۆرتۆن.
ب(تیفنین) = ب (نۆرتۆن)
4) بیردۆزی ھاورێک بەستن: (بالإنجلیزیة: Superposition) وبیردۆزێکە بەکاردێت لەھەموو یاسا بیرکاریەکان. ئاماژەبەوەدەکات کە ھەموو ڕژێمێک زیاتر لەسەرچاوەیەکی ھەیە کە بەشدارن لە کاریگەری ئەنجامەکان و دەرکردەکانی.
ئەنجامی کۆتایی = ئەنجامی 1 + ئەنجامی2 + ئەنجامی 3+.... + ئەنجامی ک
بۆدروستکردنی سوڕی کارەبایی ھەندێک ھێمای جیاواز بۆ ڕەگەزی جیاواز بەکاردێنین:
لەسوڕی کارەبایی بەھەموو جۆرەکانیەوە دوای یەک بەستن یان ھاوڕێک بەستن چەندین گەیەنەری ھەیە وەک:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سووڕی کارەبا تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.