From Wikipedia, the free encyclopedia
سوعاد عەباس سەلمان ئەلامی پاریزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی عێراقییە.[1][2] لە ساڵی ٢٠٠٩، بەھۆی کار و چالاکییەکانیەوە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
سوعاد لەلایەن دایکییەوە ھاندراوە بۆئەوەی بخوێنێت، خۆشی حەزی لەبابەتی وێژە بووە.[3] دواتر بووەتە پارێزەر.[2] لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕێکخراوێکی ناحکومی دادەمەزرێنێت بەناوی «پێشکەوتنی ژنان»،[3][4] خۆی وەک بەڕێوبەری سەنتەرەکە کاری دەکرد بۆ بەرەوپێشبردنی ژنان. ڕێکخراوی پێشکەوتنی ژنان، چەندین چالاکی و خزمەتگووزاری ھەبوو لەوانە دابینکردنی ڕاوێژکاری یاسایی، مەشق، ڕاوێژی توندوتیژی خێزانی، پشکنینی پزیشکی، خوێندەواری، پەروەردەکردنی منداڵ و دەیان ھەلی دیکە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.