From Wikipedia, the free encyclopedia
سورەیا پاکزاد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[1] بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەبواری ژنان، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدراوە.
لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکخراوی دەنگی ژنانی دامەزراند، کە سەرەتا بۆ فێرکردنی کچان بوو بۆئەوەی بتوانن بخوێننەوە، ئێستاش ڕێکخراوەکە ئەرکی ڕاوێژکرد و مەشقپێدانەوەی کار بە ژنان دەکات.[2][3] ڕێکخراوەکەی بەنھێنی کارەکانی دەکرد تا ساڵی ٢٠٠١، لەکاتی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[2][3][4] دوو لەکچە فێرخوازەکانی، کە فێری خوێندنەوە بوون ئەوا کتێبەکانیان سووتاند لەترسی ئاشکرابوون.[5] دەنگی ژنان بوو بە ڕێکخراوێکی فەرمی ناحکومی لە ساڵی ٢٠٠١، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن حکوومەتی ئەفغانستان بەفەرمی تۆمارکرا.[2] ھەروەھا ڕێکخراوەکە ڕۆڵی ھەبووە لە پەرەپێدانی دەستووری ئەفغانستان.[2]
پاکزاد لە ئازاری ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ھەروەھا لەلایەن سەرۆکی ئەفغانستان، ھەر لەو ساڵەدا خەڵاتی 'مێدالیای مەلالی' پێدرا.[1][3] ساڵی دواتر لە ٢٠٠٩، ناوی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری گۆڤاری تایم ھات.[6]
لە ساڵی ٢٠١٠، خەڵاتی دکتۆرای شاناز (فەخری) پێدرا لەلایەن زانکۆی پەنسلڤانیا، ھەروەھا خەڵاتی ھاونیشتمانی جیھانیی کلینتۆنی وەرگرت.[7] لە ساڵی ٢٠١١، نیوسویک ناوی سورەیای وەک یەکێک لەو ١٥٠ ژنە ھێنا کە جیھانیان ھەژاند.[8] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی سەرکردەی خانمانی ساڵی پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی سەرکردایەتی خانمانی ئەسترایا لە ئەڵمانیا.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.