سایاکابی ئۆساکابی (بە ژاپۆنی: 小酒部 さやか, لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨) چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ژاپۆن.[1] ئەو شوێن لایەنە یاساییەکان کەوت بۆ جێبەجێکردنی یاسای ھەلی یەکسانی لە ژاپۆن ھەروەھا دانانی بێزارکردن بەکارێکی نایاسایی.[2] سایاکا لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[3]

زانیاریی خێرا سایاکابی ئۆساکابی, لەدایکبوون ...
سایاکابی ئۆساکابی

Thumb
سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٥-٢٩) ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
کانگاوا، ژاپۆن
نەتەوەژاپۆنی
پیشەچالاکوانی مافەکانی ژنان، کاری ھونەری
چالاکبوون٢٠١٤ - ئێستا
ناسراوە بەبەڕێوبەری تۆڕی ماتھارا نێت، بۆ ھاوکاریکردنی ژنان
دایخە

ژیان

سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ١٩٧٨ لە ژاپۆن لەدایکبووە.[1] وەک سەرنووسەر لە گۆڤارێکی ژاپۆنی کاری دەکرد، بەڵام کاتێک دووگیانبوو، لەبڕی کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی، ئەوا لەلایەن بەڕێوبەرەکەی فشاری لێکرا تا واز لەکارەکە بھێنێت. ئەمەش لەدوای لەبارچوونی دوو کۆرپەلەی دیکەی بوو لەپێشوودا، ئۆساکابی داوای مۆڵەتی لەکارکردن کرد بەڵام لەلایەن بەڕێوبەرەکەی ڕەتکرایەوە. سایاکابی وازی لەکارەکەی ھێنا، لەبەرامبەردا سکاڵای تۆمارکرد.[4] لە ساڵی ٢٠١٤، کەیسەکەی بردەوە وە گرووپێکی پێکھێنا بەناوی ماتھارا نێت،[5] کە ئێستا بۆتە شوێنێک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی ژنان.[6]

کۆڕبەندی ئابووری جیھانی، ژاپۆنی لە لیستی ١٠٤ەمین نوڵاتی جیھان دانا، لەڕووی یەکسانی لە شوێنی کاردا، ھەروەھا بەپێی ئامارەکان ١ لە ٤ ژنانی ژاپۆن ڕووبەڕووی ھەراسانکردن دەبنەوە لەکاتی دووگیانی.[7] ئەمەش وێڕای ئەوەی یاساکانی ژاپۆن، زامنی مافەکانی ژنانیان کردووە و لەکاتی دووگیانی، ژنان بۆیان ھەیە ١٤ حەفتە مۆڵەت وەربگرن.

سایاکابی ئێستاش لە تۆڕەکەی ماتھارا نێت بەردەوامە بۆ پێگەیاندنی ژنان، ئامانجیشی گۆڕینی ڕێسا و ڕێنماییەکانە بۆ بەرژەوەندی ژنان بۆ گەیشتن بە ھەلی کارکردنی یەکسان لەوڵاتەکەی.[8]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.