From Wikipedia, the free encyclopedia
سالڤادۆر دۆمینگۆ فلیپی جاکینتۆ دۆمینیچی ئی دالی دی پوبۆل ناسراو بە سالڤادۆر دالی (ئیسپانی Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí) لە ١١ ئایاری ١٩٠٤ لەدایکبووە و لە ٢٣ کانونی دووەمی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە، سالڤادۆر دالی یەکێکە لەبەناوبانگترین نیگارکێشەکانی سەدەی بیستەم. لە ھونەری وێنەی سیریالیدا دەستێکی باڵای ھەبووە. لە ١١ مایۆی ساڵی ١٩٠٤ لە ناوچەی جرندە لەئیسپانیا لەدایک بووە و لەنێو خێزانێکی دەوڵەمەنددا ژیانێکی خۆشی بەسەربردووە و دایک وباوکی ھەموو داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێکردووە.
سالڤادۆر دالی | |
---|---|
بە كاتالۆنی: Salvador Dalí i Domènech | |
لەدایکبوون | ١١ی ئایاری ١٩٠٤ Figueres، ئیسپانیا |
مردن | ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ ساڵ ژیاوە) Figueres، ئیسپانیا | (٨٤
بەشێکە لە | Salvador Dalí & Louise Bourgeois |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí i Domènech |
Second family name in Spanish name | Domènech |
نازناو | Marquess of Dalí of Púbol |
ناوی خوازراو | Dali, Salvador، Dalí Domènech, Salvador |
ھۆی مەرگ | وەستانی دڵ |
شوێنی ناشتن | Dalí Theatre and Museum |
باوک | Salvador Dalí i Cusí |
دایک | Felipa Domènech i Ferrés |
خوشک و برا | Anna Maria Dalí |
ھاوسەر | Gala Dalí |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Amanda Lear |
منداڵ | Jose Van Roy Dalí |
زمانی زگماکی | زمانی کەتەلۆنی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی، زمانی ئیسپانی، زمانی فەڕەنسی، زمانی کەتەلۆنی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Figueres |
بواری کار | وێنەکێشی، پەیکەرتاشی، direction، jewelry |
پەروەردە | Royal Academy of Fine Arts of San Fernando |
خوێندکار | International Chrysis |
دانیشتووی | Figueres، نیوویۆرک |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ |
Partner in business or sport | Pierre Sterlé، Louise Bourgeois، Fulco di Verdura |
بەشداربووە لە | Documenta III، Jewelry by Contemporary Painters and Sculptors، Scultura Aurea، De Calder à Koons, Bijoux d'Artistes, La Collection Idéale de Diane Venet، dOCUMENTA (13) |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | سوریالیزم |
ئەندامی | ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا، Royal Academy of Science, Letters and Fine Arts of Belgium |
کارتێکراوە لەلایەن | فریدریش نیچە، پابلۆ پیکاسۆ، Hieronymus Bosch |
ڕووداوە بەرچاوەکان | exhumation |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Isabella the Catholic، Grand Cross of the Order of Charles III، Gold Medal of the Generalitat of Catalonia، Gold Medal of Merit in the Fine Arts، Gold Medal for Tourism Merit |
وێبگە | http://www.salvador-dali.org/ |
Represented by | Artists Rights Society، Didier Ltd |
Copyright representative | reproduction right represented by CISAC-member، Gala-Salvador Dalí Foundation، Artists Rights Society |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
Facial hair | hooked mustache |
Artist files at | Philadelphia Museum of Art Library and Archives، Frick Art Research Library |
Critical catalogue | Catalogue Raisonné of Salvador Dalí Paintings |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
سالڤادۆر دالی ئەوندە نازی دەدرایی لەلایەن دایک و باوکێوە زۆر سەرکێشانە مامەڵەی لەگەڵ چواردەورەکەیدا دەکرد بۆ نمونە جارێکیان پاڵی بەھاوڕێیەکیەوە ناوە لەشوێنێکی بەرزەوە و خەریک بووە بیکوژێت و شەقی لە خوشکەکە ھەڵدەدا و یان تاکو مردن پشیلەی ئەشکەنجەداوە و تام و چێژیشی لەم ھەڵسوکەوتانەی کردووە.
سالڤادۆر دالی یەکەم وێنەی خۆی لەتەمەنی ٧ ساڵیدا کێشاوە و لەقوتابخانەش وێنەکانی جێگای سەرنج ڕاکێشان بووە ھەر بۆیە خێزانەکەیی و مامۆستاکانیش ھانیان داوە بچێتە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی سان فیرناندۆ لەمەدرید، لەساڵی ١٩٢٤ گۆنگی بە قوتابخانەی میتافیزیقی و بنەماکانی داوە، لەساڵی ١٩٣١ وێنەی سووربونی زاکیرەی کێشاوە کە لەبەناوبانگترین وینەکانی بووە، لە کۆتایی سیەکاندا ناوبانگێکی بەر بڵاوی دەکردووە و لە نیویۆرک نیشتەجێبووە، لەساڵی ١٩٤٨ گەڕاوەتەوە بۆ کەتالۆنیا و چۆتە نێو ھونەری کلاسیکی ئایینیەوە و ژمارەیەک وێنەی ئایینی کێشاوە.
لەساڵی ١٩٢٨ لەپاریس سالڤادۆر دالی سیناریۆی فیلمی سەکێکی ئەندەلوسی نووسیوە و لەساڵی ١٩٣٠ سیناریۆی فیلمی سەردەمی ئاڵتونی نووسیوە و ھەردوو فیلمەکەش بەوە ناسراوە کە دۆرە لەعەقڵ و مەنتیقەوە، لەساڵی ١٩٦٤ کتێبێکی لەپاریس بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی یادەوەریەکانی کەسێکی بیلیمەت. بەرھەمەکانی سالڤادۆر دالی نمونەیی بۆنە و زۆر سەیر و سەمەرە و لەباو بەدەر بووە و ژیانی و ھونەرەکانی تیکەڵەیەک بوونە لەشێتی و بیلیمەتی، بەڵام خودی دالی خۆی بەجیاوازی و بێوێنەیی دەمێنیتەوە.
لەساڵی ١٩٨٤ لەبارودۆخێکی تەمومژاویدا لەژوورەکەی خۆیا ئاگری تێبەربووە بەڵام تاکو ٥ ساڵی دیکە ژیاوە و لە ٢٣ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سالڤادۆر دالی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.