ئەکتەر، کۆمێدیان، سیناریۆنووس و بەرھەمھێنەری فیلمی ئینگلیز From Wikipedia, the free encyclopedia
ساشا بارۆن کۆون (بە ئینگلیزی: Sacha Baron Cohen؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) ئەکتەر، کۆمێدیان، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزە.[2] ناسراوە بە دروستکردن و ڕۆڵگێڕانی کاراکتەرە خەیاڵییە تەنزاوییەکان، لەوانە ئالی جی، بۆرات ساگدیێڤ، برونۆ گێھارد، ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین. بارۆن کۆون چەندان لەبرە و شێوەی جیاواز وەردەگرێت بۆ کاراکتەرەکانی.[3]
ساشا بارۆن کۆون | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | ساشا ناوۆم بارۆن کۆون |
لەدایکبوون | ھامەرسمیث، لەندەن، ئینگلتەرا | ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١
مامناوەندی |
|
Alma mater | زانکۆی کامبریج (BA) |
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٥–ئێستا |
چەشنەکان |
|
ھاوسەر | ئایلا فیشەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٠)[1] |
مناڵەکان | ٣ |
خزم(ەکان) | ئاران بارۆن کۆون (برا) ئاش بارۆن-کۆون (ئامۆزا) سایمن بارۆن-کۆون (ئامۆزا) دان بارۆن کۆون (ئامۆزا) |
کار و ڕۆڵە بەرچاوەکان | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین ئیران موراد جان گیراد |
بارۆن کۆون بۆ نواندنە کۆمێدییەکانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک بۆرات (٢٠٠٦) و بەشی دووەمی، برونۆ (٢٠٠٩)، دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢)، و شەوانی تالادێگا: چیرۆکی ڕیکی بۆبی (٢٠٠٦). ھەروەھا بە دەنگی پاشا جولیەنی سیانزەھەم لە زنجیرە فیلمی ماداگاسکار (٢٠٠٥–٢٠١٢) ناسراوە. بارۆن کۆون ھەروەھا ڕۆڵیگێڕاوە لە فیلمە درامییەکانی وەک سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)ی تیم بێرتن، ھوگۆ (٢٠٠١)ی ماڕتن سکۆڕسێزی، لێس میزێرابلێس (٢٠١٢)ی تۆم ھووپەر و دادگای شیکاگۆ ٧ (٢٠٢٠)ی ئارۆن سۆرکین. ڕۆڵێکی بچووکی گێڕا وەک پێشکەشکارێکی بی بی سی نیوز لە Anchorman 2: The Legend Continues (٢٠١٣). لە ٢٠١٦دا، بارۆن کۆون لە فیلمی کۆمێدیی گریمزبیدا دەرکەوت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی ئالیس لە ئاوێنەکەدا. دوو ساڵ دواتر، زنجیرەی ئەمریکا کێیە؟ی دروستکرد بۆ تۆڕی شۆوتایم و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، کە یەکەم پڕۆژەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە دوای بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی. ساڵی دواتر، بارۆن کۆون ڕۆڵی ئیلای کۆھێنی بەرجەستە کرد لە زنجیرەی سنوورداری سیخوڕەکە بۆ ئۆ سی ئێس و نێتفلیکس، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە چکۆڵە زنجیرە یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی.
بارۆن کۆون ناوی باشترین تازەھەڵکەوتووی لێنرا لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانی بۆ The 11 O'Clock Show، لەو کاتەوە، دوو خەڵاتی بافتای بۆ بەرنامەکەی ئالی جی وەرگرتووە، لەگەڵ چەندان پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراوە، و گۆڵدن گڵۆبێک بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی بەھۆی بۆراتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی بۆرات، بارۆن کۆون وتی کە واز لە بۆرات و ئالی جی دێنێت چونکە لەناو خەڵکدا زۆر بەناوبانگن.[4] دوای بڵاوبوونەوەی برونۆ، وتی کە کاراکتەرەکە دەگەڕێنێتەوە.[5] لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانیی ٢٠١٢دا، خەڵاتی دەستکەوتەی دیاری پێ بەخشرا، کە لە شێوەی کاراکتەری ئالی جیدا خەڵاتەکەی وەرگرت.[6] لە ٢٠١٣دا، بارۆن کۆون خەڵاتی بریتانیای لەلایەن بافتا چارلی چاپلنەوە وەرگرت بۆ نایابی لە کۆمێدیادا.[7] لە ٢٠١٨دا، گۆڤاری تایمز ناوی بارۆن کۆونی لەناو ٣٠ باشترین کۆمێدیانە زیندووەکان ھێنا.[8] لە ٢٠٠٨ەوە ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاوە لە لقی ئەکتەراندا.[9]
ساشا ناوۆم بارۆن کۆون لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ھامەرسمیت لە خێزانێکی جوو لەدایکبووە.[10] دایکی، فۆتۆگرافەر دانیێلا ناوۆمی (née وایسەر)، لە ئیسرائیل لەدایکبووە.[11] باوکی، گێرالد بارۆن کۆون (١٩٣٢–٢٠١٦)، خاوەنی فرۆشگای جلوبەرگ، لە لەندەن لەدایکبووە و لە وێڵز گەورەبووە.[12][13][14] بارۆن کۆون وەک جوو گەورەبووە[15][16][17][18] و باش لە عیبری دەزانێت.[19][20]
خێزانی دایکی بارۆن کۆون پەنابەری جووی ئەڵمانی بوون لە ئیسرائیل.[11][21] خێزانی باوکی جووی ئاشکەنازی بوون، کە لە پۆنتیپرید و دواتر لەندەن ژیاون لە شانشینی یەکگرتوو.[22] باپیری لای باوکی، مۆریس کۆون، «بارۆن»ی بۆ نازناوەکەی زیادکردووە.[13][23] نەنکی لای دایکی، لیسێل، کە لە حەیفا، ئیسرائیل ژیاوە، وەک سەماکەری بالێت مەشقیکردووە لە ئەڵمانیا پێش ھەڵھاتنی نازییەکان لە ١٩٣٦.[12][14][24][25][26] دوو برای گەورەتری ھەیە: ئاران و ئامنۆن.[27] ئاران مۆسیقادانەرە و کاری بۆ چەندان فیلمی ساشا کردووە. سایمن بارۆن-کۆون، کە دەکاتە ئامۆزای، لێکۆڵەری ئۆتیزمە.[28]
بارۆن کۆون سەرەتا لە کۆلێژی سانت کۆڵۆمبیا، سانت ئالبانس خوێندوویەتی، پێش خوێندن لە قوتابخانەی کوڕانی ئاسکێی ھابەرداشەر، کە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ بوو لە ئێلستری، ھێرتفۆردشیر،[29] لە کۆلێژی مەسیح لە کامبریج لە بەشی مێژوو خوێندوویەتی بە تەرکیز خستنە سەر دژەسێمیتیزم و لە ١٩٩٣دا دەرچووە لەگەڵ دەرچووانی پلەی سەروو دووەم.[14][30][31] وەک بێ بڕوانامەیەک، بارۆن کۆون تێزەکەی خۆی لەسەر جووڵانەوەی مافی مەدەنیی ئەمریکا نووسیوە.[32] لەکاتێکدا کە ئەندامی یانەی درامای سەرەتایی زانکۆی کامبریج بووە، بارۆن کۆون لە شانۆکانی وەک کەمانچەژەنی سەر سەقفەکە و کیرانۆ دێ بێرگێراک ڕۆڵیگێڕاوە، ھەروەھا لە ھۆڵی شانۆی جووی ھابۆنیم درۆریش ڕۆڵیگێڕاوە.[33]
بارۆن کۆون سەرەتا لە بەرھەمھێنانە شانۆیییەکانی جووڵانەوەی گەنجانی سۆسیالیستی سەھیوونیستگی ھابۆنیم درۆردا بەشداری دەکرد.[34][35]
ساڵێکی لە ئیسرائیل وەک خۆبەخشی کیبوتسی ڕۆش ھانیکرا و بێیت ھائێمێک بەسەربرد وەک بەشێکی شنات ھابۆنیم درۆر، لەگەڵ وەرگرتنی بەشێک لە پڕۆگرامی Machon L'Madriechi Chutz La'Aretz بۆ سەرکردەکانی جووڵانەوەکانی جووی گەنجان.
بەپێی قسەکانی بارۆن کۆون، «من ناڵێم کە جووێکی ئایینیم. شانازی بە ناسنامە جووەکەمەوە دەکەم و ھەندێک شتی تایبەت ھەن کە دەیانکەم و ھەندێک یاسا کە دەیانھێڵمەوە». دەیەوێت ڕێجیمی کەشرووت پەیڕەوبکات و دوو ساڵ جارێک دەچێتە سیناگۆگ.[24]
بارۆن کۆون یەکەم جار لە ئاھەنگێک لە سیدنی لە ٢٠٠٢ چاوی بە خانمەکتەر ئایلا فیشەر کەوت.[36] لە ٢٠٠٤دا مارەکران. لەگەڵ بوونە جووی فیشەردا،[37] ھەردووکیان لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە پاریس، فەڕەنسا لە یادێکی جوودا ھاوسەرگیریان کرد.[38][39] سێ منداڵیان ھەیە و لە لۆرێل کانیۆن، لۆس ئانجلەس نیشتەجێن.[40][41][42][43]
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، بارۆن کۆون و فیشەر ٣٣٥٬٠٠٠ پاوەند ($٥٠٠٬٠٠٠)یان بەخشییە سندووقی ڕزگارکردنی مناڵان وەک بەشێکی پڕۆگرامێکی کوتانی مناڵان دژی سوورێژە لە باکووری سووریا، و ھەمان بڕیشیان بەخشییە کۆمیتەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی کە ئامانجیان یارمەتیدانی پەنابەرە سوورییەکان بوو.[44]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی | |
---|---|---|---|---|
١٩٩٦ | Punch | کاراکتەری بێناو | کورتە فیلم | |
٢٠٠٠ | The Jolly Boys' Last Stand | ڤینی | ||
٢٠٠٢ | Ali G Indahouse | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ |
ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠٠٣ | Spyz | ئالی جی جەیمز بۆند |
کورتە فیلم ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠٠٥ | ماداگاسکار | پاشا جولیەنی سیانزەیەم | دەنگ | |
٢٠٠٦ | Talladega Nights: The Ballad of Ricky Bobby | جان گیراد | ||
٢٠٠٦ | بۆرات | بۆرات ساگدیێڤ | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠٠٧ | سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت | سینیۆر ئادۆلفۆ پیرێلی | ||
٢٠٠٨ | ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا | پاشا جولیەنی سیانزەیەم | دەنگ | |
٢٠٠٩ | Brüno | برونۆ گێھارد | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١ڵ | Dinner for Schmucks | N/A | بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | |
٢٠١١ | ھوگۆ | پشکنەر گوستاڤ داستێ | ||
٢٠١٢ | دیکتاتۆرەکە | ئەدمیراڵ جەنەراڵ حەفاز عەلادین | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١٢ | ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپا | پاشا جولیەنی سیانزەھەم | دەنگ | |
٢٠١٢ | Les Misérables | م. تێناردیەر | ||
٢٠١٣ | Anchorman 2: The Legend Continues | پەیامنێری بی بی سی نیوز | کامیۆ | |
٢٠١٦ | Grimsby | کایڵ ئاڵن "نۆبی" قەساب | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
٢٠١٦ | Alice Through the Looking Glass | تایم | ||
٢٠٢٠ | The Trial of the Chicago 7 | ئابی ھۆفمان | ھەروەھا بەرھەمھێنەری پەیوەست | |
٢٠٢٠ | Borat Subsequent Moviefilm | بۆرات ساگدیێڤ | ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر | |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
١٩٩٦ | Jack and Jeremy's Police 4 | قوربانیی سێدارەدان | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٥ | Pump TV | خۆی (پێشکەشکار) | |
١٩٩٦–١٩٩٧ | F2F | خۆی (پێشکەشکار) | |
١٩٩٨ | Comedy Nation | چەندان ڕۆڵی جیاواز | ٩ ئەڵقە |
١٩٩٨ | Live from the Lighthouse | ئالی جی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٨–١٩٩٩ | The 11 O'Clock Show | ئالی جی | ٤٥ ئەڵقە؛ ھەروەھا نووسەر |
٢٠٠٠–٢٠٠٤ | Da Ali G Show | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد |
١٨ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
٢٠٠٤ | Borat's Television Programme | بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد |
٢ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر |
٢٠٠٥ | Curb Your Enthusiasm | ڕینیشاندەری لاری | ئەڵقە: "The End" |
٢٠٠٦ | Night of Too Many Stars | بۆرات ساگدیێڤ | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٠ | سیمپسۆنەکان | یاکۆب (دەنگ)[45] | ئەڵقە: "The Greatest Story Ever D'ohed" |
٢٠١٣ | Eastbound and Down | ڕۆنی تێلمان | ئەڵقە: "Chapter 29" |
٢٠١٥ | Highston | N/A | بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
٢٠١٨ | The Zen Diaries of Garry Shandling | خۆی | دۆکیۆمێنتاری تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٨ | Seth Rogen's Hilarity for Charity | خۆی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٨ | Who Is America? | چەندان کاراکتەری جیاواز | ٧ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر، دەرھێنەر، و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار[46] |
٢٠١٩ | سیخوڕەکە | ئیلای کۆھێن | ٦ ئەڵقە؛ ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.