زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.[1]

زانیاریی خێرا زوزانا چاپوتۆڤا, بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová ...
زوزانا چاپوتۆڤا
بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová
Thumb
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥١ ساڵ)
براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا
ناوی کاتی لەدایکبوونZuzana Strapáková
ھاوسەرIvan Čaputa
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Juraj Rizman
پیشەدادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەپارێز، پارێزەر
پۆستەکانسەرۆکی سلۆڤاکیا، council member، deputy chairperson
پەروەردەFaculty of Law at Comenius University in Bratislava، Comenius University
ئەندامی حیزبیProgressive Slovakia
نەژاد
وێبگە
دایخە

ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە.[2][3] لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.[4]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.