زمان ماسکولکەیەکی هایدرۆستاتییە (ماسولکەی هایدرۆستاتی) لە ناوی دەمی گیانەوەراندا بە تایبەت مۆرەغەداران. زمان لە دەستەیەک لە ماسوولکە شانەییەکان (Muscular tissue) پێهاتووە کە یارمەتی جوون و هەڵتاواندی[1] خواردنەکان ئەکات.

Thumb
زمانی مرۆڤ
Thumb
ژێر زمانی مرۆڤ

زمان بە هۆی هەبوونی پرزگەلێک[2] لەسەری، تەنیا ئەندامێ چێشتنو تامکردنە لە جەستەدا. هەروەها یارمەتیمان ئەدات کاتی قسەکردن بەهاتووچۆ پێکردنی جۆراوجۆر، دەنگگەلێکی جۆراوجۆریش سازبکەین. زمان بە هۆی لییکاوی ناودەم دایمە بە تەڕی و کەشدار ئەمێنێتەوە، هەژمارێکی زۆر دەمار (Nerve) و رەگ یارمەتی زمان ئەدەن بۆ جم وجۆڵ کردن.

هەندێک زمان، وەک بەهێزترین ماسولکەی جەستەی مرڤ ناوزەد ئەکەن.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.