From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی پەھلەوی کۆتا بنەماڵەی پاشایەتی بوون کە لە ئێران فەرمانڕەوایەتیان دەکرد، ماوەی فەرمانرەوایەتییەکەی لە ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ بوو کە لەداوی قاجاڕەکان ھاتنە سەر تەخت، تاکوو سەردەمی کۆماری ئیسلامی فەرمانرەوایەتیان درێژەی کێشا. کەوتنی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ دەستی پێکرد کە لەدوای ٢٥٠٠ ساڵ لە فەرمانڕەوایەتیکردنی فارس ڕووخا و کۆماری ئیسلامیی جێی گرتەوە.[ژێدەر پێویستە]
شانشینی پەھلەوی | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ |
ناو بە زمانی فەرمی | کشور شاهنشاهی ایران |
ناسناوی خەڵک | Iranian، Iranien، إيراني |
دامەزرێنەر | ڕەزا شا |
زمانی فەرمی | زمانی فارسی |
سروودی نیشتمانی | Imperial Anthem of Iran |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | ئێرانی پەھلەوی، ئێران |
پایتەخت | تاران |
پۆتانی شوێن | |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتی، تەواوخوازی |
دراو | ڕیاڵی ئێرانی |
گۆڕدراوە لەلایەن | ئێران |
جێگەی دەگرێتەوە | قاجاڕەکان |
کۆتاییھاتن | ١ی نیسانی ١٩٧٩ |
![]() | |
شانشینی پەھلەوی بنەماڵییەکی پاشایەتیی ئێرانین کە لە ڕەگەزی تەبەرین، شانشینەکە بنچینەکەی لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.[١][٢][٣][٤]
لە ساڵی ١٩٢٥، ڕەزا خان ژەنەڕاڵی پێشووی قاجاڕ، قاجاڕەکانی دوورخستەوە و خۆی وەک پاشای ئێران ناساند، ناوی پەھلەوی بۆ شانشینەکەی دانا کە لە زمانی پاڵەوییەوە ھاتووە کە زمانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو.[٥]
شانشینی پەھلەوی بە ھۆی کۆمەڵە ڕووداوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا ڕوویدا ڕووخا و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی جێی گرتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.