دەستپەڕ (ھەروەھا: ئاوھێنانەوە، خوەنھێنی، دەستمیز، کەپلەمە، مشتاو، مشتە و مشتەگان) (بە ئینگلیزی: Masturbation) بریتییە لە کاری وروژاندنی سێکسی لەلای شیردەرەکان، ئەمەش بە نھێنی دەکرێت بە وروژاندنی ئەندامە سێکسییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕەحەتبوون (ئۆرگاسم)،[1][2][3] بەڵام جێگرەوەیەک نییە بۆ کردەی سێکس.[4]
دەستپەڕ شتێکی زۆر باوە لەنێو مرۆڤەکاندا، کە بە جوڵاندنی پێستی ئەندامی زاوزێی نێرینە و جوڵاندنی میتکەی ئەندامی زاوزێی مێینە بەرەو ناو یان بەرەو سەر، دێتە دی. لە مێینەدا دەشێت شتێک یان تەنێک بخرێتە نێو کونی ئەندامی زاوزێی مێینەوە؛ بەڵام لە نێردا تەنھا دەتوانرێت چووک ڕابوەشێنرێت. ھەروەھا بە بەکارھێنانی دەست ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا دەشێت ھۆکاری خۆکار بەکاربێت. بەگشتی دەستپەڕ؛ خۆیییە، بەڵام ڕەنگە بگۆڕێت بۆ شێوەی تر وەک ئەوەی بە پەیوەندییەکی دەرەکی بکرێت کە تێیدا ھەر تاکێک ڕۆڵی دەستی خوەنھێنیپێکەر دەبینێت، کە ئەمەش ناو دەبرێت بە ھاوبەشە خوەنھینی (بە ئینگلیزیی: mutual masturbation).
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.