دەریای مردوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַמֶּלַח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردن و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە. ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.[1][2]
دەریای مردوو | |
---|---|
بەشێکە لە | Jordan Rift Valley، Israel–Jordan border، Jordan-Palestine border، Israel–Palestine border |
Basin country | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
وڵات | ئوردن، ئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | −٤٣٧±١ مەتر |
ڕووبەر | ٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.