پایتەختی ئێرلەندا From Wikipedia, the free encyclopedia
دبلن یان دوبلن یان دەبلن (بە ئێرلەندی: Baile Átha Cliath)[1] پایتەخت و پڕ دانیشتووترین شاری ئێرلەندایە. دبلن دەکەوێتە نزیک خاڵی ناوەڕاستی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی ئێرلەندا، لە دەمی ڕووباری لیفی. ناوی ئینگلیزی شارەکە لە وشەی ئێرلەندی «Dubhlinn»ەوە وەرگیراوە کە بە واتای «دەریاچەی ڕەش» دێت.[2][3]
دبلن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Dublin | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٨٤١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Baile Átha Cliath، Dublin |
ناسناو | The Fair City |
دروشم | Obedientia Civium Urbis Felicitas |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | کۆماری ئیرلەند |
پایتەختی | کۆماری ئیرلەند |
دابەشکاریی کارگێڕی | County Dublin، کۆماری ئیرلەند |
ناوچەی کاتی | UTC+00:00 |
پارێزگای مێژوویی | County Dublin |
پۆتانی شوێن | |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Lord Mayor of Dublin |
سەرۆک | Paul McAuliffe |
Executive body | office of the Lord Mayor of Dublin |
ئەنجومەنی یاسادانەر | legislative body of Dublin City Council |
ئەندامی | Creative Cities Network، فیدراسیۆنی شارە گەشتیارییەکانی جیھان، League of Historical Cities |
دانیشتووان | ٥٩٢٬٧١٣ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٠±١ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Siege of Dublin |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Civilization V، Dubliners |
ڕووبەر | ١١٤٬٩٩٠٬٠٠٠ مەتری چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | D1-18, 20, 22, 24, D6W، D1-18، 20، 22، D6W |
وێبگە | http://www.dublincity.ie |
ئابووری بابەت | economy of Dublin |
Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ٠١٤٠ |
کۆدی تەلەفۆن | 01 |
Category for honorary citizens of entity | Q20184104 |
لە بنەڕەتدا وەک شارۆچکەیەکی ڤایکینگەکان دامەزراوە، دواتر شارەکە گەشەی کردووە و بووەتە «شانشینی دبلن». دوای داگیرکردنی ئێرلەندا لەلایەن نۆرمانەکان بوو بە شارۆچکەی سەرەکی دوورگەکە. شارەکە لە سەدەی حەڤدەھەمەوە بە خێرایی فراوان بوو. بۆ ماوەیەکی کورت دووەم گەورەترین شاری ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا بوو، ھەروەھا پێنجەم گەورەترین شاری ئەوروپا بوو. دبلن دوای یاساکانی یەکێتیی لە ساڵی ١٨٠٠دا چووە قۆناغێکی وەستانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش وەک پێشەنگی ناوەندی ئابووری دوورگەی ئێرلەندا مایەوە. دوای دابەشبوونی ئێرلەندا لە ساڵی ١٩٢٢، دبلن بوو بە پایتەختی کۆماری ئازادی ئێرلەندا، کە دواتر گۆڕدرا بۆ کۆماری ئێرلەندا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.