داری گوێز (بە فارسی: درخت گردو) فیلمی ئیرانی لە دەرھێنانی محەممەد حسێن مەھدەویان سالی ٢٠١٩ گێڕانەوەیەک لە بوردۆمانی کیمیابارانی سەردەشت لە زنجیرە نمایشی فیلمەکانی سی و ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر نمایش کرا.[٢] ئەم فیلمە کە بەپێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە داڕێژراوە، بەسەرھاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی ھێرش فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شاری سەردەشت بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی.[٣] داری گوێز لە شاری بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وێنەگرەتنی دیمەنەکانی کراوە.[٤]

زانیاریی خێرا داری گوێز, دەرھێنەر ...
داری گوێز
پەڕگە:5332170.jpg
پۆستەری فیلمی داری گوێز
دەرھێنەرمحەممەد حسێن مەھدەویان
بەرھەمھێنەرمستەفا ئەحمەدی
نووسەرئیبراھیم ئەمینی
حوسێن حەسەنی[١]
ئەکتەرانپەیمان مەعادی
میھران مودیری
وڵات ئێران
زمانکوردی ،فارسی، ئازەری
دایخە

ئەکتەرەکان

خەڵاتەکان

خەڵاتە براوەکان لە سی و ھەشتەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجری تاران

زانیاریی زیاتر بابەت, دەستنیشان ...
بابەت دەستنیشان ئەنجام
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو پەیمان مەعادی[٦] براوە
باشترین دەرھێنان محەممەد حسێن مەھدەویان[٧] براوە
دایخە

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.