خەڵکی بەلۆچ (بە بەلۆچی: بلۏچ‎) نەتەوەیەکی ئێرانییە[18][19] کە لە بەلۆچستان کە ڕووبەرەکەی دەوروبەری ٢٤٠٫٠٠٠ مایلی چوارگۆشە بەرامبەری ٦٢٠٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە دەژین. زۆربەی بەلۆچەکان لە سێ وڵاتی پاکستان، ئێران و ئەفغانستان دەژین بەڵام ھەندێکیشیان بە وڵاتانێکی وەکوو تورکمانستان، عومان و وڵاتە عەرەبییەکانی خوارەوەی کەنداوی فارس و ھەندێ وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی کۆچیان کردووە. خەڵکی بەلۆچ بە زمانی بەلۆچی کە یەکێک لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکانە قسە دەکەن. بەلۆچەکان زۆربە لە دانیشتووانی قەبیلەیی پێکھاتوون. ئایینی زۆربەی خەڵکی بەلۆچ ئیسلامە، ھەروەھا زوربەیان لە مەزھەبی سوننی پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھەندێکیشیان لە پەیڕەوانی مەزھەبی شیعە بینراون.[20][21]

زانیاریی خێرا بلۏچ, ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان ...
بەلۆچ
بلۏچ
Thumb
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٠ ملیۆن[1] – ٢٢ ملیۆن کەس (٢٠١٣)
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 پاکستان٦٬٨٠٠٬٠٠٠ (٢٠١٧)[2]
 ئێران١٬٥٠٠٬٠٠٠  ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ (٢٠١٣)[3]
 عومان٥١٣٬٠٠٠  ٧٠٨٬٠٠٠[4][5][6][7]
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٤٦٨٬٠٠٠ (٢٠١٤)[8]
 ئەفغانستان٥٠٠٬٠٠٠  ٢٬٠٠٠٬٠٠٠[9][10]
 تورکمانستان١٠٠٬٠٠٠[11]
 ھیندستان١٬٠٠٠٬٠٠٠[12]
 قەتەر٥٤٬٠٠٠[13]
 بەحرەین٤٢٬٠٠٠[14]
 کووەیت٢٠٬٠٠٠ (١٩٩٣)[15]
 عەرەبستانی سعوودی١٦٬٠٠٠[16]
 سۆماڵیا٩٬٢٠٠[17]
زمانەکان
بەلۆچی
(ھەروەھا: ئوردوو، فارسی، عەرەبی)
ئایین
زۆرینە:
ئیسلام
کەمینە:
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کورد  فارس  تاڵش  لوڕ
دایخە

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.